وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵێکی میدیا عەرەبی و جیهانییەکان رەت دەکاتەوە

دهرهێنانى نهوت له عێراق
SNN
ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: کە ئەوان پابەندی تەواویان هەیە بە بڕیارەکەی ئۆپیکەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوت، هەروەها ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە ئاماژە بەوە کراوە عێراق بەرهەمهێنای نەوتی کەم نەکردۆتەوە.
وتەبێژەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە عێراق دەقاو دەق پابەندی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەسە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوت کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەریکردو وڵاتانی ئەندام پێوەی پابەندن، عێراق لەکاتی ئێستادا بەرهەمهێنای نەوتی بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردۆتەوە دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس، تا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرییەک بەخۆیەوە ببینێت.
شایەنی باسە لە میدیا عەرەبی و جیهانییەکاندا ماوەی چەند رۆژێکە ئاماژە بەوە دەکرێت کە عێراق لە بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس جیاکراوەتەوەو دەتوانێت بەرهەمهێنای نەوت کەم نەکاتەوە تا کاریگەری لەسەر بواری دارایی و ئابووری وڵاتەکە نەبێت، بەڵام وەزیری نەوت و وتەبێژەکەشی بە هەموو جۆرێک ئەو هەواڵە رەت دەکەنەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق وەک وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ئۆپیک پابەندی بڕیارەکانیەتی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








