یەكێتی مامۆستایان، “تووشی شۆك بووین بە بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیران”

خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو بەشێوەی ئۆنلاین دەوامی ناوەندەكانی خوێندن جگە لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبكاتەوە، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات توشی شۆك بووین كاتێك گوێمان لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە بووین وبەدڵنیایشەوە خوێندن بە ئۆنلاین شكست دەهێنێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە لەبارەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خویندن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەوە دەرچوون لەلایەن كەسانێكەوە بڕیاری لەسەر دراوە كە هیچ پسپۆڕییەكیان لەبواری پەروەردە و فێركدن نییە، چونكە هیچ لۆژیكێكی تێدا نییە قوتابییەكی پۆلی یەك بە شێوەی ئۆنلایەن فێری نوسین و خوێندنەوە ببێت بەڵام خوێندكارێكی پۆلی 12 كە زیاتر مەترسی تووشبوونی هەیە بە كۆرۆنا لە پۆلدا وانەكانیان بخوێنن، بۆیە ئەم بڕیارانە ئێمەی توشی شۆك كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە گومانمان هەیە كە دەركردنی ئەو بڕیارانە بە خوێندنی ئۆنلایەن پەیوەندی بە دواكەوتنی مووچەی مامۆستایانەوە هەیە، چونكە لە كاتێكدا كە ناتواندرێت مووچەی مامۆستایان دابینبكرێت دەیانەوێت بەم جۆرە مامۆستایان سەرقاڵ بكەن، بۆیە بەدڵنیاییوە دەڵێین كە ئەم شێوازەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن هەر زوو شكست دەهێنێت، چونكە نەك لە ناوچە دورە دەستەكان تەنانەت لەناوشارە گەورەكانیش ناتواندرێت خەتی ئینتەرنێت و پێداویستیەكانی خوێندنی ئۆنلایەن دابین بكرێت”.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، “لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و ئەندامانی دیكەی تەنفیزی گفتوگۆمانكردووە و هەمومان لەسەر ئەوە كۆكین كە خوێندن بە شێوەی ئۆنلایەن لە وڵاتانی پێشكەوتویش سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە تا لە هەرێم سەركەوتووبێت بۆیە دەكرێت وەك پاڵپشتییەك بۆ فێربوونی خوێندكاران بەكاربهێندرێت دوای ئەوەی خوێندكاران لەناو پۆلەكانی خوێندن وانەكانیان خوێند، بۆیە ئێمە داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكەین بە خێرایی پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بكات و نەیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









