هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ی نوێى له تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرد

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 609 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون، 32 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 409 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 609 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون له كۆى 4 هه‌زار و 698 پشكنین تۆماركراون، به‌مشێوه‌یه: 267 له هەولێر، 89 له سلێمانی، 21 له گەرمیان، 204 له دهۆك، 28 له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” 32 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: نۆ له هەولێر، چوار له سلێمانی، یه‌ك له گەرمیان، یه‌ك له ڕاپەڕین، هه‌شت له دهۆك”.
به‌پێى ئاماره رۆژانهكهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، “ئه‌مڕۆ 409 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 228 له هەولێر، 27 له سلێمانی، 29 له گەرمیان، 103 له دهۆك و 22 له هەڵەبجە”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 30 هه‌زار و 535 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 19 هه‌زار و 378 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌زار و 148 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا 10 هه‌زار و 9 كه‌س له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









