تەندروستی هەڵەبجە: چیتر لە تواناماندا نەماوە بەرگەی ئەم دۆخە بگرین

فەرمانگەی تەندروستی : SNNهەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بە تەواوەتی كەرتی تەندروستی هەڵەبجەیان پشتگوێ خستووە چیتر لە تواناماندا نەماوە بەرگەی ئەم دۆخە بگرین، ئەگەر حكومەت بەجدی نەیەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە ناچارین دەستلەكار بكێشینەوە و نەخۆشخانەی كۆرۆنا دابخەین.
د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئاستێكی بەرزدایە و ڕۆژانە زیاد لە %50 ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كە رادەگەیەندرێن تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەردەخەن، هاوكات پێداویستی پزیشكی و تاقیگەی بەرەو تەواوبوون دەچێت و تەنها بەشی 300 پشكنین پێداویستیمان لەبەردەستدا، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێیان ڕاگەیاندین كە كۆگای دەرمانی هەڵەبجش بەرەو خاڵی بوون دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا 35 نەخۆش لە قاوشی نەخۆشخانەكەماندا خەوێندراون كە سەرجەمیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر ئۆكسجیندا، زیاد لە دوو هەزار هاووڵاتییش توشی ڤایرۆسەكە بوون لە ماڵەكانی خۆیان چارەسەر وەردەگرن، فشارێكی زۆر لەسەر تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هەیە لەنەخۆشخانەی وەفا، بەڵام لەبەرامبەردا حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ ئاوڕێكیان لێ نەداوینەتەوە جگە لە خێرخوازان.
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە چەندین جار بە ڕاستەوخۆ و بەناڕاستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجەوە بەرپرسانی حكومەت و وەزارەتی تەندروستیمان لەم دۆخەی نەخۆشخانەی كۆرۆنا ئاگاداركردوەتەوە بەڵام ئامادەنین هاوكاریمان بكەن و داواكارییەكانمان جێبەجێ بكەن، بۆیە ئەمە دواین هۆشدارییە دەیدەینە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەگەر بە زوترین كات نەیەن بەدەم نەخۆشخانەی وەفاوە، ئێمە بەناچاری دەستلەكاردەكێشینەوە و نەخۆشخانەكەش دادەخەین.
لای خۆیەوە كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ SNN ئەوەی ڕوونكردەوە، ئێمەش هاوڕاین لەگەڵ پزیشكانی نەخۆشخانەی وەفا و ئەو نیگەرانیانەی كە هەیانە مافی خۆیانە، ئەوەشی لەسەر ئێمە بووە لە داواكاری بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و داواكاری بودجە و پێداویستیەكانی پزیشكی بەڵام وەك پێویست نەهاتوون بەدەم داواكارییەكانمانەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









