ژمارەیەک کرێکاری کورد لە شارێکی تورکیا هێرشیان دەکرێتە سەر و سووکایەتییان پێدەکرێت

وێنەو رووداوەکە
SNN
پاشئەوەی ژمارەیەک کرێکاری کورد بەمەبەستی پەیداکردنی بژێویی ژیانی خۆیان روو لە ناوچە تورکەکان دەکەن، خاوەن باخێکی تورک سوکایەتی بەو کرێکارە کوردانە دەکات و دوار هێرشیان دەکاتەوە سەر.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، بارش دەمیری کە کرێکارە و خەڵکی شاری ماردینە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکار و هاوڕێیانی، لەبەر نەبوونی کار لە زێدی خۆیان، کردوویانە بە خوو و ناچارن هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا لە ماردینەوە ڕوو لە شاری ساکاریا دەکەن لە ڕۆژئاوای تورکیا بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی بندق.
بارش مارینی و هاوتاکانی ئەو وەک هەموو ساڵێک لەگەڵ خاوەن باخەکانی بندق لە ناوچە تورکەکان ڕێکدەکەون و خۆیان بۆ کار ئامادە دەکەن.
بارش دەڵێت: “سەرلە بەیانییەکی زوو بەرەو یەکێک لە باخەکان بەڕێ کەوتین، خاوەن باخ کە تورک بووە، لەبری بەیانی باش وتوێتی: (ڕەوە سەگەکە هاتن!)”
لە دوای ئەو قسەیە بارش و هاوڕێکانی لە باخەکە دووردەکەونەوە و شوێنەکە جێدێڵن، خاوەن باخ دووبارە بەدەم هاوار و هەڕەشەوە پێیان دەڵێت: “پێتانوایە ئێرە وڵاتی ئێوەیە؟ ئێرە وڵاتی ئێمەیە.”
دوای ئەوەی سووکایەتییەکی زۆریان پێدەکەن، 8 کەس کە 3 کەس لە نزیکانی خاوەن باخەکە کە دار و تێڵایان پێبووە، دەکەونە دارکاریکردنی کرێکارە کوردەکان و هەندێکیان بە سەختی بریندار دەکەن”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









