چیرۆكى ئه‌و كچه 7 ساڵانه‌ى بووه قوربانى خه‌مساردى حكومه‌ت و بێباكى دایك و باوكى

ئه‌و كچه حه‌وت ساڵانه‌ى دهستدرێژیكرایه سه‌ر له باوه‌شى باوكی‌دا | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
لوقمان ئیسماعیل باوكى ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 7 ساڵانه‌ى كه له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كرایه سه‌ر دوو سكاڵاى یاسايى له‌سه‌ره، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN) روویه‌كى جیاوازى چیرۆكى ئه‌و منداڵه ئاشكرا ده‌كات.
ساڵى 2019 هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر به‌ناوى لوقمان ئیسماعیل رایگه‌یاند: “دوو پاسه‌وانى به‌رپرسێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به هاوكارى دوو ژن ده‌ستدرێژى سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر كچه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌كه‌ى به‌ناوى (ل)، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه سكاڵا تۆمار نه‌كات، به‌ڵام سكاڵاى تۆماركردووه و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراون، دواتر ئازادكراون”، پاش ئه‌مه كه‌یسه‌كه له‌سه‌ر ئاستى میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى نایه‌وه و له‌ژێر فشارى چالاكواناندا ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كرانه‌وه، به‌ڵام رۆژى 2ى ئه‌یلول، دادگاى هه‌ولێر به فه‌رمى “بێتاوانى تاوانباره‌كانى ئه‌و كه‌یسه‌ى راگه‌یاند و ئازادیكردن”.
چیرۆكى ژیانى (ل) ئه‌و كاته ده‌ستپێده‌كات كه باوك و دايكى هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، پاش ماوه‌یه‌ك كه هێشتا (ل) منداڵ ده‌بێت، به‌هۆى كێشه و ناكۆكییه‌وه جیاده‌بنه‌وه، دایكى (ل) بۆ ژیان كردن رووده‌كاته شارى سلێمانى، دواتر روو له وڵاتى توركیا ده‌كات، پاشان بۆ هه‌میشه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى و هاوسه‌رى پێشووى ده‌بڕێت و به ئێستاشه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵیان نییه، باوكیشى سێ جار هاوسه‌رگیریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوسه‌ره‌كانى جیاده‌بێته‌وه، دواى ئه‌و رووداوه‌ش، (ل) خۆى و باوكى ناچارده‌بن له ماڵى یه‌كێك له خزمه‌كانیان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بمێننه‌وه و بژین.
ئێستا (ل) ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵه، له‌دواى ئه‌و رووداوه‌ى به‌سه‌رى هاتووه، جگه له‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كانى كهیسهكهى ئازادكراون، باوكیشى دوو سكاڵاى له‌سه‌ره كه یه‌كێكیان هى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى هه‌ولێر و ئه‌ویتریشیان هى به‌رپرسى پێشووى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمه له وڵاتى نه‌مسا.
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت، یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانى كهیسهكهى (ل) له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئەوەندەی ئاگارداربم لوقمان ئیسماعیل دوو سكاڵاى لەسەرە، سكاڵای یەكەم لە دوای یەكەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانى تۆماركرا له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوى دكتۆر پیرۆت، كه پێشتر وه‌ك نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاریكردووه له وڵاتى نه‌مسا، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى “تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دراوه‌ته پاڵ كه ده‌ستكارى كهیسهكهى (ل) كردووه و به‌ڵگه‌كانى شێواندووه”.
وتیشى: “سكاڵاى دووه‌م له‌دواى دووه‌مین كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌رى تۆماركراوه له‌لایه‌ن عەبدولخالق تەڵعهت، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى هه‌ولێر به تۆمه‌تى ناوزڕاندن و دانه‌پاڵى تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى: هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه و فشارى خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى واز له كه‌یسه‌كه بهێنێت”.
ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌وه‌شى روونكردنه‌وه: “له ئێستادا هه‌ردوو كه‌یسه‌كه له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دان”.
لوقمان ئیسماعیل، به‌هۆى سكاڵاكانه‌وه پێشتر چه‌ند رۆژێك ده‌ستگیركراوه و خۆشى چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه: “هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه به‌وه‌ى پێویسته سكاڵاكانى بكشێنێته‌وه، تۆمه‌تبارانى كه‌یسه‌كه‌ش كه ئێستا ئازادكراون به‌هۆى فشارى به‌رپرسان و لایه‌نى دووه‌مه‌وه بووه له دادگا”، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت :”چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه كه بیسه‌لمێنێت ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ى”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









