
SNN
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر بەشداری حزبەکەی لە حکومەتدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەشداری شەرمنانەی گۆڕان لە دەسەڵات لایەنگرانی حزبەکەی نیگەران و تۆراندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕاندا هاتووە، “ئەم دۆخەی ئێستای گۆڕان جا چ لە تەقلید کردنەوەی کەرەستەکانی حیزبایەتی و گوتارە رەسمییەکەی و چ لە شێوازی بەشداری لە دەسەڵات، بوەتە مایەی نیگەرانی و توڕەییەکی گەورەی جەماوەری ناڕازی کە جاران پشتیوانیی سەرەکی بوون. هەموو ئەمانەش بوونەتە هۆی ئیحراجییەکی گەورەی ئێمە بەرامبەر بە دەنگدەرانمان”.
فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەمانە هاوکاتن لەگەڵ داخورانی شەرعییەتی دامەزراوەکانی بڕیاردانی گۆڕان لە ئەنجامی دواخستنی بەردەوامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنفڕانسی نیشتیمانیی گۆڕان”.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق چەند داواکارییەکی ئاڕاستەی حزبەکەی کردووە کە ئەمانەن:
1. بە زوترین کات گۆڕان لەم بەشدارییە بێکاریگەریەی لە دەسەڵات بکشێتەوە و روبکاتەوە جەماوەرەکەی و، لەگەڵ سەرجەم هێز و کەسایەتییە چاکسازیخوازەکانی دیکەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامیی گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا فشاری جدی دروست بکەنەوە.
2. بە زوترین کات لەڕێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، شەرعییەت بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی گۆڕان بگەڕێنرێتەوە و نوێ بکرێنەوە. هەروەها لەڕێی ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، گۆڕان کێشە گشتی و تایبەتییەکان بخاتە ناو گفتوگۆی ئەندام و دڵسۆزانی و، جارێکی تر بە گوڕوتینێکی نوێوە درێژە بە ئەرکە سەختەکانی لە هەرێمی کوردستان بدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕاندا ئەوەش هاتووە، “بە پێچەوانەوە و گوێنەگرتن لەو داواکاریانە کە بە دیدی ئێمە داواکاریی زۆرینەی هەرە زۆری بنکەی جەماوەریی گۆڕان و شەقامە، لەگەڵ بڕیاربەدەستانی ئێستای گۆڕان دەمانگەیەنێتە بنبەست”.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا، دەمەقاڵێ درووستبووە لەسەر مانەوەی حزبەکە لە حکومەتی هەرێمدا یان کشانەوەی و میکانزمەکانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









