
سەربازانی تورکیا لە هەرێم، وێنە: hurriyet daily news
SNN
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەی لە هەرێمی کوردستان کە لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی “چنگ-پڵنگ” ئەنجامدەدا، کۆتایی پێهێناوە.
بە وتەی وەزارەتەکە لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەوە “320 گەریلای پەکەکە لە چالاکی خراون”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “كۆماندۆكان چوونە هەموو بنكە و حەشارگە و ئەشكەوتێكى رێكخراوى تيرۆريستى و كارەكانى گەڕان و پشكنينيان لە ناوچەى ئۆپەراسيۆنەكە بە سەركەوتوويى تەواوكرد. لەو چوارچێوەيەدا، دواى دەستنيشانكردنيان لە ناوچەى حەفتەنين سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنى و پێداويستييانەى كە لە 269 حەشارگە و 53 ئەشكەوتدا بوون، دەستیان بەسەردا گيراوە و لەناوبراون”.
تا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری گشتی زیانە گیانییەکانی ئەو ئۆپراسیۆنەی گەریلاکانی بڵاونەکردووەتەوە.
کۆتایی پێهێنانی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە خاکی هەرێم لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی ناوەند چەندین جار ناڕەزایی لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە نیشاندابوو و باڵیۆزی تورکیا لە بەغداش چەند جارێک بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا سەبارەت بەو ناڕەزایەتییانە.
فەڕەنسا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیش ئیدانەی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیایان لە هەرێم کرد کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییان کەوتبوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









