
SNN
برازایەکی ئوسامە بن لادن کە لە سویسرا دەژی، پشتیوانی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ هەڵبژاردنەوەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەڵێت: “تەنیا ترەمپ دەتوانێت رێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بگرێت”
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە، نور بن لادن، برازای سەرۆکی پێشووی رێکخراوی قاعیدە کە ئێستا لە سویسرا دەژی، بە رۆژنامەکەی وتووە “رێکخراوی داعش لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما و بایدندا بەهێزبوو و چەکدارەکانی گەیاندە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام ترەمپ توانی هێرش و مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر ئەمریکا و ئەوروپا نەهێڵێت”.
ئەگەرچی نور بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە و لە سویسرا دادەنیشێت بەڵام بە رۆژنامە ئەمریکیەکەی وتووە “لە دڵەوە خۆم بە ئەمریکی دەزانم و لە ساڵی 2015ەوە لە پشتیوانەکانی ترەمپ بووم”.
بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و ترەمپ و بایدن دوو کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنەکەن و بەشێوازی جیاواز لە میدیاکانی نزیک لە پارتەکانیانەوە بانگەشەیان دەستپێکردووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









