
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا گۆڕان قۆناغی ناكۆكییەكی قوڵ بەسەر دەبات و پرسی مانەوە و نەمانەوەی بزوتنەوەکە لە حكومەت لەئارادایە، هەر ئەمەش پەرلەمانتاران و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و نوێنەرانی گۆڕانی لە حكومەتی هەرێم بەسەر دوو بەرەدا دابەشكردووە.
ئەگەرێكی زۆر هەیە ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤات و سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەرێمی ئەو بزوتنەوەیە بە فەرمی جیابوونەوەی خۆیان لە گۆڕان ڕابگەیەنن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەست SNNكەوتوون، ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەیەكی زۆرە پەرلەمانتارانی بەغدا و بەشێكی زۆری جڤات داوای ئەنجامدانی وەها كۆبوونەوەیەكیان كردبوو، بەڵام بەشێك لە بڕیاربەدەستدانی گۆڕان كە لەگەڵ مانەوەی گۆڕانن لە حكومەت بە بیانووی مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیەیان دواخستووە.
تا دواجار لەلایەن بەشێك لە ئەندامانی جڤاتەوە هۆشداری دراوە ئەگەر ئەو كۆبوونەوەیە نەكرێت، جیابوونەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن لە بزوتنەوەكە، بۆیە بەناچاریی دوێنێ ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەچووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ئەندامانەی جڤاتی نیشتمانی كە لەگەڵ مانەوەی گۆڕان نین لە حكومەت لەگەڵ (غالب محەمەد) نوێنەری پەرلەمانتارانی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوڕابوون كە پرسی مانەوە یان نەمانەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ بخەنە بەرباس و بیكەنە بەشێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، بەڵام دیسان بەرپرسانی گۆڕان و نوێنەرانی گۆِان لە حكومەت دژی ئەمە وەستاونەتەوە، ئەمەش بووەتەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە كۆبوونەوەكەدا و دواتر (غالب محەمەد) كۆبوونەوەكەی جێهێشتووە و پەیوەندی بە هاوڕێكانی كردووە لە بەغدا و لە وردەكاری كۆبوونەوەكەی ئاگادار كردوونەتەوە ئەوانیش پێیان باش بووە كە بگەڕێتەوە بەغدا و یەك هەڵوێست رابگەیەنن.
(SNN) ئەوەشی زانیوە، لە ئێستادا دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتووەتە لێكجیابوونەوە، بەجۆرێك سەرجەم پەرلەمانتارانی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ خۆیان ڕابگەیەنن، هاوكات ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی گۆڕانیش لە پەرلەمانی كوردستان بەهەمان شێوە بە نیازی جیابوونەوەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەند ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی و باژێڕوان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان نیگەرانن لە مانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم ئەوانیش بەنیازن ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامیی هەبێت، جیابوونەوەی خۆیان لە گۆڕان ڕابگەیەنن.
(SNN) پەیوەندیکرد بە عەدنان عوسمان وتەنێژی رەسمیی بزوتنەوەی گژۆڕان-ەوە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات لەوبارەیەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









