حاکم قادر داواى ههڵوهشاندنهوهى گرێبەستى بەخاکسپاردنی مردوو لهلایهن كۆمپانیاوه دهكات

حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی شارەوانی پێشووى سلێمانى
SNN
سهرۆكى پێشووى شارهوانى سلێمانى نامهیهك ئاراستهى سهرۆكى شارهوانى سلێمانى دهكات و دهڵێت: بەپێی یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان، شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کە مردوویان لێ بمرێ، خۆی ھەڵسێ بە بهخاکسپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت.
له راگهیهنراوێكدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه بڵاوكراوهتهوه حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی شارەوانی پێشووى سلێمانى نامهیهكى ئاراستهى سهرۆكى ئێستاى شارهوانى سلێمانى كردووه لهبارهى وهرگرتنى بڕه پارهیهك لهبرى ناشتنى مردوو لهلایهن كۆمپانیایهكهوه بهناوى كۆمپانیاى (دووزى)، كه تێیدا هاتووه، “ئەو گۆڕستانە کە ئێستا دراوە بە کۆمپانیایەک بە گرێبەست موڵکی شارەوانییە تەواوی موڵکەکەمان کڕیووە لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی بەخاکسپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە، بە مەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەستدانی ئەزیزێک لە ئەزیز و خۆشەویستەکانیان، لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی 2006 تەواو کراوە”.
له نامهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “بەپێی یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیيەکان، شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کە مردوویان لێ بمرێ، خۆی ھەڵسێ بە بەخاکسپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت، موڵکەکە و سیاجی گۆڕستانەکەش لەسەردەمی ئێمە دروستکراوە دەیان دۆنم و زەویمان کڕیووە بۆ دروستکردنی گۆڕستان و کرا بە موڵکی شارەوانی، داواکارین مردوو بە پارە بەخاکنەسپێرێت کە ئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە”.
له كۆتایی نامهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “لەبەر ئەوەی ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێ بۆ بەرژەوەندی گشتییە، ئەو گرێبەستەی کردووتانە بۆ بەخاکسپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری یەکناگرێتەوە، پێویستە حوکمەت و شارەوانی لەخزمەتی خەڵکدابن نەک بارگرانی زیاتر بکرێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانی داراییەدا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









