16 رۆژه مامۆستایه‌ك “به‌بێ هه‌بوونى هیچ دۆسیه‌یه‌ك” له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره

شه‌هرام نامیق، ده‌ستگیركراو | فۆتۆ: SNN
SNN – هەولێر
ماوه‌ى 16 رۆژه مامۆستایه‌ك له شارى هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره، پارێزهرهكهشى ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت رێگه‌م پێناده‌ن بیبینم بۆ ئه‌وه‌ى بریكارنامهكهم واژوو بكات”.
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه شه‌هرام قادر، كه پیشه‌ى مامۆستایه به تۆمه‌تى به‌شداریكردن له خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى شارى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه، به‌پێى زانیارییهكانيش له ئێستادا له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێره.
رێبین سەباح، پارێزه‌رى شه‌هرام نامیق له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ماوەی 16 رۆژە لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جار، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی هەولێر مامۆستا شەهرام دەستگيركراوە، لە ئێستادا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی هەولێره، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە تاوەكو ئێستا مامۆستا شەهرام هیچ سكاڵایەكی لەسەر نییە لە دادگای هەولێر، ته‌نیا ئه‌وه‌یه به‌بێ هیچ هۆكارێكى یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ره”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند ئاگادارى دۆخى ئه‌و دهستگیركراوهن؟ پارێزه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت: “به‌پێى زانیارییه‌كان له ئێستادا مامۆستا شه‌هرام له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره”.
پارێزه‌ر رێبین سەباح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لەڕووی یاساییەوە ناكرێت كەسێك دەستگیر بكرێت و هیچ سكاڵایەكیشی لەسەر نەبێت، ئه‌وه جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، له‌به‌ر ئه‌وه دەستگیركردنەكەی مامۆستا شه‌هرام تەواو پێچەوانەی بنەماكانی یاسایە”.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاشكرایشكرد: “لایه‌نى به‌رپرس رێگه به بینینى ناده‌ن، ته‌نانه‌ت له ئێستادا رێگه‌ش ناده‌ن بچینه زیندان و بریكارنامهمان بۆ واژووبكات”.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به تۆمه‌تى به‌شداریكردن له خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر زیاتر له 20 چالاكوان و گه‌نجیان له‌ناو بازاڕى شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد، پاش ماوه‌یه‌ك به‌شێكیان ئازادكران، به‌ڵام تائێستاش به‌شێكیان ئازاد نه‌كراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









