چالاكوانانى ههڵهبجه 72 كاتژمێر مۆڵهت دهدهنه حكومهتى ههرێم

پارێزگای هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر ئەو پەراوێزخستنەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێم و چەند وەزارەتێكەوە بەرامبەر بە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكوانان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گردبوونەوە.
لەدوای گردبوونەوەكە له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، باست عوسمان، بەناوی بەشداربووانی گردبوونەوەكەوە بەیاننامهیهكى خوێندەوە و وتى: “كێشەكانی هەڵەبجە گەورە و هەمەلایەنن، سەرباری كێشەی خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، لە هەمان كاتیشدا دۆخی تەندروستی و كۆرۆنا لە خراپترین ئاستدایە، لەڕووی تەندروستییەوە شارەكە بێ خزمەتگوزارییە، بۆیە رێگە نادەین چیتر ئەم دۆخە بەمشێوەیە درێژە بكێشێت”.
وتیشى: “ئێمە مۆڵەتی 72 كاتژمێر دەدەینە لایەنه پەیوەندیدارەكان، تاوەكو فشار لە لیژنەی باڵای دروستكردنی پارێزگای هەڵەبجە بكەن، كه بەرنامەی خزمەتكردن و هێنانی پرۆژە بۆ شارەكە بخەنە پێشینەی كارەكانیان، ئەگەر بەرپرسانی شار نەیانتوانی ئەمە بكەن، دەستەڵات پشتگوێی خستن بگەڕێنەوە ئێرە و داوای هاوئاهەنگیمان لێبكەن، تافشاری هەمەلایەنەی چین و توێژەكانیان بۆ رێكبخەین، هاوشانی ئەوان شان بدەینە بەر بەرپرسیاریهتى ئەم قۆناغە، ئەگەر ئەمەش ناكەن ئەوا دەستلەكاربكێشنەوە، رێگابدەن تاوهكو دڵسۆزانی ئەمشارە بیر لەڕێگای دیكە بكەنەوە”.
هەر لە بەیاننامەكەی چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە جەخت لەوەشكراوهتهوه، “بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان و كۆتاییهێنان بە پەراوێز خستنی هەڵەبجە لە ئەمڕۆوە چاوەڕێی كاردانەوەی بەرپرسانین، هیوادارین بیر لە دەربازكردنی هەڵەبجە بكەنەوە، لەم بارودۆخەی كە تێی كەوتووە بۆ ئەوەی نەكهوینە دۆخێكەوە كە هیچ كەس ئاواتی پێنەخوازێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
3كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









