وێنه: كاراتی یانه‌ی سلێمانی ماوه‌ی 12 ساڵه له دروستكردن و پێگه‌یاندنی یاریزان بۆ كوردستان و عێراق نه‌وه‌ستاوه

كاراتی یانه‌ی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
تیپی كاراتی یانه‌ی سلێمانی ماوه‌ی 12ساڵە دامه‌زراوه و له دروستكردن و پێگه‌یاندنی یاریزان نه‌وه‌ستاوه ، تائێستا چه‌ندین یاریزانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كوردستان و عێراق پێگه‌یاندووه و توانیویانه چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ده‌ره‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
تیپه‌كه هه‌ریه‌ك له هێرش مسته‌فا و هێنه‌ر عومه‌ر وه‌ك راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و زیاتر له 40 یاریزانی كوڕان و كچان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له ئێستاشدا بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان مه‌شقه‌كانیان ده‌ست پێكردووەته‌وه.
هێنه‌ر عومه‌ر یه‌كێك له راهێنه‌رانی تیپه‌كه وتی:” له‌ساڵی 2008وه ده‌ستمان به‌خزمه‌تكردن كردووه له‌م تیپه به ئامانجی دروستكردنی یاریزان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانیش كه چه‌ندین یاریزانی یانه‌كه‌مان له‌و هه‌ڵبژارده‌یه یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ئێستادا یاریزانه‌كان وه‌ك پێویست مه‌شقه‌كانیان ناكه‌ن و ئاستیان له ئامانجی راهێنه‌ردا نیه”.
وتیشی:” به‌دڵنیاییه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر بواری وه‌رزش هه‌بوو به‌تایبه‌تی یاریه‌كه‌ی ئێمه، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه سارد ناكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو ئامانجێكمان ئه‌وه‌یە یاریزانه‌كانمان نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هۆڵێكدا بن، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئاسیا ببنه پاڵه‌وان”.
بڕوا ئاوات یه‌كێك له یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانی تیپه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” ماوه‌ی 2 ساڵه له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو راهێنه‌ری تیپه‌كه یاری ده‌كه‌م و به راستی سوودێكی زۆرم لێ بینیوه له‌ستافی راهێنه‌رو یاریزانانی تیپه‌كه‌ش، بۆیه ده‌توانم بڵێم له یانه‌ی سلێمانی مه‌شق و راهێنان و به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانیش له‌گه‌ڵ یانه‌كانی تر جیاوازی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت كه ئاستی یاریزان به‌ره‌و پێش بڕوات، هه‌رچه‌نده پێشتر به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیم كردووه و ئه‌نجامی گه‌وره‌شم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئامانجی من ئه‌وه‌یه یه‌كێك له پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می ئاسیا به‌ده‌ست بێنم”.
تیپه‌كه سه‌رجه‌م ئاسته‌كان له‌خۆده‌گرێت بۆ كوڕان و كچان یاریزانانیش رای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ری و له‌سه‌رجه‌م رووەكانیشهوه سوودی زۆرییان لێبینیوه”.
رۆمان هۆگر یه‌كێك له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌كه سه‌ره‌ڕای بچووكی ته‌مه‌نی، به‌ڵام توانیویه‌تی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كه به‌شداریكردووه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت”.
ئه‌و یاریزانه بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” باشی یانه‌كه و ئه‌زموونی راهێنه‌ران هۆكارێك بووه بۆ په‌یوه‌ندیكردنم به‌م یانه‌یه‌وه، چونکە راهێنه‌ران و یاریزانان زۆر باشن، له‌به‌رئه‌وه ئامانجی من له‌م یانه‌یه بۆ كات به‌سه‌ر بردن نیه، به‌ڵكو بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گه‌وره‌یه، تائێستا به‌شداری سێ پاڵه‌وانێتیم كردووه پله‌كانی یه‌كه‌م ، دووه‌م و سێیه‌مم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام تائێستا له‌ئاستی خۆم رازی نیم و ماومه بگه‌م ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆم”.
دییه تەحسین یاریزانی به‌شی كچانی كاراتی یانه‌ی سلێمانی وتی:”هه‌ڵبژاردنی ئه‌م یارییه بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانم ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنم و ئاستم به‌ره‌و پێش ببه‌م و به‌ناوبانگ بم، بۆیه سوودێكی زۆرم له یاریه‌كه بینیوه و ئاستم به‌ره‌و پێشچووه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه زۆر سوودم لێ بینیوه و ته‌ندروستییه‌كی باشم هه‌یه، به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیم كردووه و له‌سه‌رجه‌میان پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئامانجی من زیاتره و ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجامی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنم”.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق پارێزگای سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆری به‌م یارییه داوه و توانیویه‌تی تائێستاش چه‌ندین یاریزانی ئه‌م شاره بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كان بانگهێشت بكرێن و خاوه‌نی چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆرن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









