عومەر گوڵپی: رۆژی سێشه‌ممه وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌سبه‌كار ده‌بم

عومه‌ر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
عومه‌ر گوڵپى رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى سوێندى یاساى ده‌خۆم له په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان مه‌دالیاى رێزلێنانى هه‌بووایه ده‌بوو یه‌كه‌م كه‌س بیبه‌خشێته سۆران عومه‌ر.
عومه‌ر عه‌بدوڵا فه‌تاح، ناسراو به (عومه‌ر گوڵپى) كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری کۆمەڵایەتییە لە سلێمانی له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له گفتوگۆیه‌كى كوردتدا له‌گه‌ڵ عەلی حەمە سەعید، په‌یامنێرى SNN ده‌ڵێت: “دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ دەستیلەكاركێشایەوە، بە گوێرەی ژمارەی دەنگەكان و ریزبەندی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆمەڵی ئیسلامی داوایان لە من كرد كە جێگەی سۆران عومەر، پڕبكەمەوە، بۆیە لە بڕگەی چواری كارنامەی دانیشتنی رۆژی سێشهمەی پەرلەمانی كوردستان وەك پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئسلامی سوێندی یاسایی دەخۆم”.
ئه‌و كاندیده زیاتر له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “بەو پێیەی كە ماوەی پێنج ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانى و كۆمەڵایەتی سلێمانی كاردەكەم، لە نزیكەوە لە ئێش و گرفتەكانی هاووڵاتییان ئاگادارم، بۆیە بە دڵنیاییەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە دەچمە پەرلەمانی كوردستان”.
ئەو كاندیدەی كۆمەڵی ئیسلامی له‌باره‌ى سۆرن عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى پێشووى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ كه بڕیاره ئه‌و كورسییه‌كه‌ى پڕبكاته‌وه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئەگەر رۆژێك لە رۆژان پەرلەمانی كوردستان مەدالیای رێزلێنان ببه‌خشێته پەرلەمانتارە چالاك و دڵسۆزەكان دەبێت ئەو مەدالیایەی بداتە سۆران عومەر، ئەوەش بەهۆی ئەو دڵسۆزی و راستگۆییەی كە لە كاری پەرلەمانتاری سۆران عومەردا بەدیكرا”.

پرۆفایلى عومه‌ر گوڵپى
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”، دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ى SNN ه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد: “ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه”، پاش ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









