19 خۆپیشاندەر لە زینداندا ماون؛ پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان دەکات

SNN- مەودا مستەفا
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا 19 خۆپیشاندەر لە زیندانەکانی هەرێمدا ماون، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ دەستگیرکراوانی سنووری بادینان دەکەن.
زیا بترۆس، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: کۆی گشتی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆیشاندانەکانی ئەم دوایەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەستگیرکرابوون 305 کەسبوون، ئێستا 19 کەسیان لە زینداندا ماونەتەوە و ئەوانی دیکە ئازادکراون.
زیا بترۆس، وتیشی : هەركەس لەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی هەرێمدا لەهەر شوێنێك پێشێلكاری بەرامبەركراوە دەرگامان كراوەیە بابێت سكاڵا لای ئێمە تۆماربكات.
هاوکات ئەمڕۆ سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە ماوەی 24 بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو سەردانی سنووری بادینان دەكەن لە نزیكەوە سەردانی دەستگیركراوەكان دەكەن و بەدواداچوون بۆ كەیسەكانیان دەكەین.
رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی ژمارەیەك سەردانیان بۆ سنووری ئیداری گەرمیان بۆیە لە كاتی خۆی نەیانتوانیوە سەردانی بادینان بكەن، بەڵام لە 24 و بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی بادینان دەكات لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دەستگیركراوەكان دەكات .
وتیشی: لە كۆتاییدا لیژنەكەمان راپۆرتێكی تێر و تەسەل لەسەر تەواوی دەستگیركراوەكان ئامادە دەكات و دواتر راپۆرتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و رای گشتیشی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.
زیاتر لە یەك مانگە ژمارەیەك مامۆستا و چالاكوان لە سنووری بادینان بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون، بەشێكیان ئازادكراون بەشێكی تریشیان تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









