“ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق به رێژه‌ى سه‌دى دیارى نه‌كرێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
ئەندامێكى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیه‌نێت: ئاراستهیەك هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەیهى خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بیدات
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ” ئاراستهیەك هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەیهى خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بدات”.
وتیشی: “بەپێی رێژەی دانیشتووانی عێراق بێت، دەبێت پشكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 15% بودجەی عێراق بێت، بەڵام بەغدا پابەندی ئەوە نابێت، هیچ كاتێكیش ئەو رێژەیەی لە بودجە بە تەواوەتی نەناردووە، بۆیە رێككەوتن لەسەر بڕێك پارە دەكرێت نەك رێژەی سەدی”.
پێشتر بەغدا و هەولێر لەسەر ئەوە رێككەوتن تاوەكو پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و هەرێمی كوردستانیش 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات، بەڵام گفتوگۆكانی داهاتووی نێوان هەردوولا بۆ بودجەی ساڵی 2021 و دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان دەبێت لەو بودجەیهدا بەر لە ناردنی بۆ پەرلەمان، له ئێستاشدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، له به‌غدان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامداوه.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









