سەردانیکردنی کەسوکاری زیندانیان بۆ لای بەندکراوان ده‌ستپێده‌كاته‌وه

سه‌ردانیكردنى زیندانیان له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
دوای راگرتنی بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوەکان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارتی کار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بە SNNی راگەیاند: “بڕیارماندانهوه سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوان رێگه پێبده‌ین، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە لایەن وەزارەتی کارەوە دەرکراون بۆیان، بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە”.
له‌باره‌ى رێكاره نوێیه‌كان و چۆنیه‌تى رێگهپێدانهكهوه وتەبێژی وەزارتی کار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وتیشى: “رۆژانە 100 بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن، بۆ هەر بەند کراوێک سێ کەس رێگە پێدراوە بێتەلای بە مەرجی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەکان و بەستنی ماسک و دەستکێش”.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانكردنى به‌ندكراوان و نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رچوو، له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
14كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









