به‌هۆى بێزاركردنیانهوه كورد جارێكى تر له خورماتوو كۆچ ده‌كات

خورماتوو
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دروستكردنى مه‌زارگه‌یه‌ك له خورماتوو له پشته‌وه‌ى گه‌ڕه‌كێكى كورده‌كان بووهتههۆى بێزاركردنى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه و لاوازبوونى كورد له دەڤەرەکە و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى وایكردووه كورد جارێكى تر كۆچی لێوە بكات.
له‌سه‌ر شاخى هه‌نجیره له خورماتوو شوێنێك هه‌یه بەپێى گێڕانه‌وه‌كان گوایه عه‌لى كوڕى ئه‌بو تالب له‌و شوێنه نوێژى كردووه، له ئێستادا توركمانه شیعه‌كانى خورماتوو مه‌زارگه‌یه‌كیان له‌و شوێنه دروستكردووه و هاتووچۆكهى ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى رزگارییه‌وه كه دانیشتوانه‌كه‌ى هه‌مووى كورده.
هێمن به‌رزان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى جه‌ماوه‌رى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: دواى دروستكردنى مه‌زارگه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاخى هه‌نجیره كه گوایه ئیمامى عه‌لى له‌و شوێنه نوێژى كردووه و رێگاى هاتووچۆى ده‌كه‌وێته نێو گه‌ڕه‌كى رزگارى كه هه‌مووى كورده، له‌به‌ر هه‌ندێك حاڵه‌تى وه‌كو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى توركمانه شیعه‌كان بۆ سه‌ر شاخى هه‌نجیره بووهتەهۆى نیگه‌رانى كورده‌كان.
وتیشى: “له‌م ماوه‌یه بەتایبهتى كه مه‌راسیمى عاشورا به‌ڕێوه‌چوو به‌شێك له كورده‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له رێگه‌كه‌وه نزیكن كۆچیان كرد بۆ گه‌ڕه‌كێكى تر یان هه‌ندێكیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى خورماتوو، به‌ڵام ئه‌و باركردنه ته‌نها حاڵه‌ته و نه‌بووته دیارده”.
سه‌باره‌ت به دۆخى خورماتوو باسى له‌وه‌كرد، له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانیان 21 له سه‌دى كورد تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان به‌شێكیان دواى گه‌ڕانه‌وه‌شیان دیسانه‌وه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى تواناى مادییان باشه و ده‌توانن له ناوچه‌كانى گه‌رمیان و سلێمانى یان هه‌ولێر بژێویان به‌ڕێوه ببه‌ن.
له خورماتوو كورد زۆربه‌ى پۆسته‌كانى له ده‌ستداوه و له ئێستادا زۆربه‌ى پۆسته‌كان و به‌تایبه‌تى پۆسته باڵاكان به ده‌ستى توركمانهوهیه، له‌كاتێكدا بەپێى هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌ره‌ب و كورد و توركمان وه‌كو یه‌ك خاوه‌ن حه‌وت كورسیى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكه‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNNلاوازیى كورد و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له گه‌ڕه‌كه كورده‌كان وایكردووه خێزانێكى زۆر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خورماتوو به‌شێكیش له‌وانه‌ى گه‌ڕانه‌وه دیسانه‌وه ده‌ستیان كردووه به كۆچكردن.
لایه‌نه حزبییه‌كان پێشتر هۆشدارییان داوه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى كورد له سنووره‌كه نه‌دۆزرێته‌وه، ڕه‌نگه له داهاتوو كورد زۆر كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێى هه‌ندێك ئامار كه ده‌ست SNN كه‌وتووه، له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه له نزیكه‌ى 60 هه‌زار كوردى سنوورى خورماتوو كه‌متر له 50 هه‌زارى گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانى تر زۆربه‌یان له گه‌رمیان و به‌شێكیان له سلێمانى و كه‌ركوك و هه‌ولێر نیشته‌جێبوون و له ئێستادا ئه‌وانه‌ى كاروبار‌و بژێوییان به‌ڕێوه‌دەچێت، ناوچه‌كه جێده‌هێڵن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









