پەرلەمانی عێراق مەرجی هەیە بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق چڕبووەتەوە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، بەڵام بە وتەی پەرلەمانتارێك ئەو پڕۆژە یاسایە كاتێك لە پەرلەمان دەنگی پێدەدرێت كە حكومەتی عێراقی پاكێجێكی چاكسازی رابگەیەنێت و كۆتایی بە قەرزكردن بهێنێت.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: كاتێك حكومەتی عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بوویەوە و پەنای بۆ قەرزی دەرەكی برد بۆ دابینكردنی مووچە ئێمە لەپەرلەمانی عێراق ئەوەمان بە حكومەت ڕاگەیاند كە دەبێت پاكێجێكی چاكسازی ڕابگەیەنێت و كۆتایی بە قەرزكردن بهێنێت بۆ دابینكردنی مووچە، ئەوكات وەزارەتی دارایی ئەو بەڵێنەی بەپەرلەمان دابوو كە ئامادەن ئەو پاكێجی چاكسازییە رابگەیەنن، بەڵام لە ئێستادا حكومەتی عێراقی و وەزارەتی و دارایی خۆیان لەو بابەتە دەدزنەوە و دەستی دەستی بە پەرلەمان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا كە جارێكی دیكە بابەتی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق هاتوەتە بەرباس و دەبێت بێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی، بە هەمان شێوە پەرلەمان مەرجی هەیە كە دەبێت حكومەت بە تایبەت وەزارەتی دارایی پاكێجێكی چاكسازی ڕابگەیەنێت كە بۆ هەموو لایەكی بسەلمێنێت كۆتایی بە قەرزكردن دەهێنێت، پاشان لەپەرلەمان دەنگی پێدەدرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر دوێنێ وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان كراون، ئەوەیان خستوەتەڕوو ئەو پرۆژە یاسایەی ئامادەی دەكەن بۆ چوارمانگی كۆتایی ئەمساڵ دەبێت كە نرخی بەرمیلێك نەوت بە 39 دۆلار خەمێڵندراوە كۆی گشتی داهات بە 140 تریلیۆن دینار دیاریكراوە، هاوكات 60 تریلیۆنیش وەك كورتهێنان(عەجز) دیاریكراوە، بەڵام بۆ بودجەی گشتی 2021 ئەوە بابەتێكی دیكەیە و خەمڵاندن و بڕی تایبەت بەخۆی هەیە و هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو وردەكارییانە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









