
رێواز فایهق، سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان
SNN ـ مەودا مستەفا
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت :”دوو پڕۆژە یاسای حکومەتمان لایە یەکێکیان ئەمڕۆ گفتووگۆمان لەسەری کرد و ڕەنگە ئەوەی دیکەش لەدووهەفتەی داهاتوو ڕاپۆرت تەواو بکرێت لەسەری ئەویش گفتووگۆی لەسەر دەکەین، لەگەڵ سەرجەم پێشنیازە یاساییەکانی پەڕلەمانیش، جەختیشی کردەوە دانیشتنەکانی پەڕلەمان بەردەوام دەبن وەک ئەوەی لەپەیڕەودا هاتووە”
ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەی دواکەوتنی ئەندامانی پەرلەمان ڕایگەیاند: نەهاتنی ئەندامانی پەرلەمان بەشێکی پەیوەندی بەوە هەیە زۆربەی فڕاکسیۆنەکان کاتژمێرێک بەر لەکۆبوونەوەی پەڕلەمان کۆبوونەوەی فڕاکسیۆن دادەنێن، ئەویش لەکاتی خۆیدا تەواو نابێت، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان قسەمان کردەوە گەیشتووینەتە ئەنجامێک، بەڕاستی ئەمە کێشە نییە پێویستیش نەبوو لەڕاگەیاندن بەم شێوەیە گەورە بکرێت، بەڵام دەبێ سوود لەم کاتە وەربگرین کەلەبەردەستماندایە.
دەشڵێت “دوو پڕۆژە یاسای حکومەتمان لایە یەکێکیان ئەمڕۆ گفتووگۆمان لەسەری کرد و ڕەنگە ئەوەی تریش لەدووهەفتەی داهاتوو ڕاپۆرت تەواو بکرێت لەسەری ئەویش گفتووگۆی لەسەر دەکەین، لەگەڵ سەرجەم پێشنیازە یاساییەکانی پەڕلەمانیش، جەختیشی کردەوە دانیشتنەکانی پەڕلەمان بەردەوام دەبن وەک ئەوەی لەپەیڕەودا هاتووە.
لەبارە هەڕەشە لەسەرۆکی فڕاکسیۆنێک وتی، “هەر ئەندامێک بڵێت هەڕەشەم لێکراوەوە، سەرۆکاتی پەڕلەمان پابەندە بەگوێرەی پەیڕەو لیژنەیەک دروستبکات بۆ بەدواداچوون لیژنەش پێکهێنراوە، ناوبراویش ڕاسپێدراوە هەر بەڵگەیەکی هەیە پێشکەشی بکات دواتر بەپێی ئەنجامی ڕاپۆرتی لیژنە سەرۆکایەتی پەڕلەمان بڕیاری خۆی دەدات”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









