لە سنووری پشدەر، سوپای پاسداران هیچ جموجۆڵێکی سەربازی ئەنجام نەداوە

سوپای پاسداران لەسەر سنور
SNN- محەمەد مستەفا
هەرچەندە وڵاتی ئێران بە درێژای سنورەکانی لەگەڵ عێراق بە گشتی و سنووری هەرێمی کوردستان بەتایبەتی خەریکی رێکخستنی سەربازی و زیادکردنی ژمارەی سەربازە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN بە درێژای سنووری قەزای پشدەر لەگەڵ ئێران سوپای پاسداران هیچ جوڵەیەکی سەربازی ئەنجام نەداوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە SNN ی راگەیاند: بە دێژای سنووری هاوبەشی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەشی قەزای پشدەر تا ئێستا هیچ جوڵەیەکی نایاسایی و سەربازی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەدی نەکراوە و دۆخی سەر سنووریش لەوپەڕی ئارامیدایه.
ئەو سەرچاوەی وتیشی :”لەسنووری قەزای پشدەر سوپای پاسداران هیچ یەکەیەی چاودێری زیاد نەکردووە دەنگۆی بوونی هیچ ئۆپەڕاسیۆنێکیش لە ئارادا نییە و تەنانەت چەند ساڵێکیشە سوپای پاسداران هیچ تۆپبارانێکی سنوری قەزای پشدەریشی نەکردووە”.
” تەقە لە شوانکارە کوردەکان دەکرێت و 3 شوان بە سەختی بریندار کراون “
هەر سەبارەت بە دۆخی ئەمنی سەر سنوور سەرچاوەیەکی ئەمنی لە راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە ئێستادا جوڵەی سەربازی لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری قەزای پشدەر بوونی نیە، بەڵام ناوبەناو سوپای پاسداران تەقە لە شوانکار و مەڕدارەکانی قەزای پشدەر دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوو 3 گەنجی شوانکارەی خەڵکی پشدەر بە گولەی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار کراون .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









