“بەشێک لە خاوەن پرۆژەکان کرێی خزمەتگوزاریان کەم نەکردۆتەوە”

SNN- بڕیار محەمەد
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا کرێی خزمەتگوزاری لە یەکەکانی نیشتەجێ بوون کەمبکاتەوە، بەڵام بەشێک لەخاوەن پڕۆژەکان پابەندی ئەو بڕیار نەبوون، دەستەی وەبەرهێنانیش لەسەر ئەم پرسە هۆشداری دەداتە خاوەن پرۆژەکان .
ئومێد ساڵح دانیشتووی یەکێکە لە پرۆژە نیشتەجێکانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند :هەرچەندە بڕیار وابوو کرێی خزمەتگوزاری لە پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێ بوون کەم بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پرۆژەیەی ئێمە کرێی خزمەتگوزاری کەم نەکردۆتەوە .
وتیشی: “چەندین جار پێمان وتن بەڵام خاوەنی پرۆژەکە بە ئێمەی وتووە من ماڵی خۆمە کرێیش کەم ناکەم، حیساب بۆ بریارەکانی دەستەی وەبەرهێنان ناکەم، لەئێستادا لە پڕۆژەکەی ئێمە تەنیا کرێی خزمەتگوزاری دەکاتە 400$ لەکاتێکدا خزمەتگوزاریەکانیش وەکوپێویست نییە”.
لای خۆشیەوە سامان عەرەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: هەر پڕۆژەیەک پابەندی بڕیار و رێنمایەکانی ئێمە نەبێت ئەوا ئێمە جاری یەکەم ئاگاداری دەکەین و بۆ جاری دووەم سزا دەدرێت بەبڕی 5ملیۆن دینار و جاری سێهەمیش گرێبەستی کۆمپانیاکە هەڵدەوەشێندرێتەوە، هەموو یەکەکانی نیشتەجێبووین بەشێکیان ئاگادار کراونەتەوە و بەشێکیشیان ماوەن، بەهۆی پابەند نەبوون سەرپێچی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوو دراوە لەچوارچێوەی یاسایی چاکسازی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردا کرێی خزمەتگوزاری لە پرۆژەکانی یەکەی نشتەجێبوون لە٪25بۆ ٪30کەم بکرێتەوە بەشێک لە پرۆژەکان پابەندی ئەو بڕیار بوون و بەشێکیشیان تاوەکو ئێستا بەپەندی بەو بڕیار نەبوون.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









