کازمی: لیژنەیەک بۆ کارکردن لەسەر داواکارییەکانی هەڵەبجە پێکدەهێنین

وێنە: عەلی حەمەسەعید
عەلی حەمەسەعید/SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتییەکان و کەسوکاری هەڵەبجە کۆبووەوە و لەلایەن ئازاد تۆفیق-ەوە 17 داواکاری هاووڵاتییانی پارێزگاکەی پێگەیەندرا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست SNN کەوتووە، داواکارییەکان سەرەکیترین خاڵیان پرسی تەواوکردنی رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە، بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزە لاوەکییەکانی سنوورەکە، کردنەوەی بەڕێوەبەرە فیدراڵییە پێویستەکان لە پارێزگای هەڵەبجە، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانە.
لەدوای کۆبوونەوەکە کازمی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ کارکردن لەسەر داواکارییەکانی پارێزگاکە، وتیشی: پاڵپشتی هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەکەین لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیاندا، هەڵەبجە زامێکە لە ویژدانی عێراق و مرۆڤایەتیدا ماوەتەوە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەڵەبجەش وتی: “هیچ جیاوازییەک لە نێوان جوتیارانی ئەو پارێزگایە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ناکەین و شایستە داراییەکانیان دابەشدەکەین”.
لەلایەکی دیکەوە ئازاد تۆفیق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەسەر ماف و قەرەبووی کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە داواکاریمان داوەتە سەرۆکوەزیران و پرسی پارەی گەنمی جوتیارانیشمان دراوەتە دەستی، چونکە خەڵکی ئەم ناوچەیە هەموو بژێوی ژیانی لەسەر کشتوکاڵە و دەبێت حکومەتی ناوەندی حسابی ئەوە بکات”.
وتیشی: سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێم و سەردانی بۆ پارێزگاکان و پاشان هەڵەبجە بۆخۆی ناساندنی هەڵەبجەیە وەک پارێزگار.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، دوو هەفتەی دیکە شاندێکی هەڵەبجە دەچێتە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکانی پارێزگاکە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









