
دیمەنی فڕۆکەیەکی تورکی بە ئاسمانی قەندیلەوە، وێنە: میدیای تورکیا
SNN
ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چوار جار دوو گوندی سنووری ناحیەی باتیفای سەربە قەزای زاخۆیان لە پارێزگای دھۆک بۆردومان كرد.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی کەشان و رویسێ سەربە ناحیەی باتیفایان لە قەزای زاخۆ بە سهختی بۆردومان كردووە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، بەھۆی ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیاوە ئاگر له گوندی کەشانێ كهوتوهتهوه و زیانی بە رەز و باخی ھاووڵاتییان گەیاندوە.
فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە چەندین ساڵە بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان دەکەن، بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماڵی بەر هاووڵاتییان گەیاندووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









