رووسیا دەستیکرد بە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییانی خۆیدا

SNN
وەزارەتی تەندروستیی رووسیا رایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە یەکەم ڤاکسینی (سپۆتنیک V) کە پێکوتەیەکی دژە کۆرۆنایە، دابەشکراوە بەسەر هەرێمەکاندا”.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە دەڵێت: “لە ئەمڕۆوە ئەو چین و توێژانەی زۆر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤاکسینەکەیان لێدەدرێت، پێکوتەکەش دابەشکراوە بەسەر هەرێمەکاندا و بەردەوامیشی دەبێت”.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی رووسیا، ئەمە یەکەم گوژمەی دابەشکردنی پێکوتەکەیە و هەموو رێوشوێنەکان بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادەکاریی تەواوی بۆ کراوە.
رۆژی 11ی مانگی رابردوو ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند “وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان پەسەند کرد و کچەکەی خۆشی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە.”
ئەو ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەی گامالایە بەرهەمهێنراوە و رۆژی 11-8-2020 لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی رووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.
سەرۆکی رووسیا ئاشکرای کرد یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی پێدراوە، وتیشی: “ئەو بەشێک بوو لە تاقیکردنەوەکە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









