چیرۆكى دڵته‌زێنى خنكانى ئه‌رده‌ڵان و ئه‌ركان كه باوكیان پێشمه‌رگه‌ى بێسه‌روشوێنه

ئه‌ركان و ئه‌رده‌ڵان، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
دوێنێ هه‌ینى هه‌واڵى خنكانى دوو منداڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاوبوویه‌وه به‌ناوه‌كانى ئه‌ركان و ئالان، ئه‌و دوو منداڵه كوڕى پێشمهرگهیهكن كه بێسه‌روشوێنه و ماوه‌ى زیاتر له چوار ساڵه چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى باوكیان ده‌كه‌ن.
چیرۆكى رووداوه خهمناكهكانى ئه‌م خێزانه له ساڵى 2016 ده‌ستپێده‌كات كاتێك باوكیان كه ناوى نه‌هرۆیه و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى به‌دیل ده‌كه‌ونه ده‌ستى چه‌كدارانى داعش، دواتر وێنه‌ى شه‌هیدبوونیان له گوندى مه‌حمودیه له سنوورى داقوق بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام پاش زیاتر له چوار ساڵ چاوه‌ڕوانى ئه‌م خێزانه هیچ كات ته‌رمى نه‌هرۆ نادۆزنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به یه‌كێك له (بێسه‌روشوێنه‌كان له قه‌ڵه‌مى ده‌دات) تا ئێستاش به شه‌هید هه‌ژمار نه‌كراوه.
چیرۆكى دڵته‌زێنى ئه‌و رووداوه‌ى به‌سه‌ر ئه‌ركان و ئهردهڵات هات ئه‌وكاته ده‌ستپێده‌كات كه به مه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خێزانى پوریان ده‌چنه سه‌ر رووبار‌ى (زێى گه‌وره) له سنوورى گوندى گرده ڕه‌شه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى هه‌ردوو كوڕه‌كه له‌گه‌ڵ كچه پورهكهیان به مه‌به‌ستى یاریكردن ده‌چنه سه‌ر رووباره‌كه بێ‌ئاگا له قوڵییه‌كه‌ى خۆیان و كچه پورهكهیان ده‌كه‌ونه ناو ئاوه‌كه و ده‌خنكێن.
پاش تێپه‌ڕینى ماوه‌ى كاتژمێرێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر ته‌رمى هه‌رسێ منداڵه‌كه به‌خنكاوى له ئاوى رووبار‌ى زێى گه‌وره ده‌رده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ له گۆڕستانى قه‌زاى كۆیه ته‌رمى ئالان و ئه‌رده‌ڵان و كچه پورهكهیان كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان نۆ بۆ 11 ساڵه به ئاماده‌بوونى خێزانه‌كه‌یان به‌خاكسپێردرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









