
ئاکشای کۆمار
SNN
ئاکشای کۆمار ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود خوویەکی رۆژانەی ئاشکرا دەکات بەوەی رۆژانە میزی مانگا دەخواتەوە، کە لە ئێستادا هندییەکان بە چارەسەرێکی باشی دەزانن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەم ئەکتەرە ناودارە بەوە بەناوبانگە کە پشتیوانی تەواوی پارتەکەی ناریندرا مودی-ی سەرۆکوەزیرانە کە ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنان دەکات تا پەرە بە بەرهەمەکانی پاشەڕۆی مانگا بدات و لای هندۆسەکان پیرۆزن.
ئەم ئەکتەرە 53 ساڵە لەمیانی پڕوپاگەندە بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد، کاتێک چای پاشەڕۆی فیلی خواردەوە لە یەکێک باخچە پارێزراوەکانی پڵنگدا.
کۆمار رایگەیاند “لەبەرئەوەی سوودی تەندروستیی هەیە و بۆ کۆرۆنا باشە، رۆژانە بڕێکی باش میزی مانگا دەخۆمەوە و ئەوەش نهێنیی باشیی تەندروستیمە”.
هندۆسەکان لەپێناو تەندروستیی خۆیان بەپێی لێکدانەوەکانیان رۆژانە میزی ئەو ئاژەڵە دەخۆنەوە و حزبەکەی سەرۆکوەزیران (بەهەراتیا جاناتا) رێنمایی هاووڵاتییانی هندستان دەکەن کە ئەو میزە بخۆنەوە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن بۆ کۆرۆنا باشە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا رێکخراوێکی هندۆسی بەناوی (ئال ئیندیا هیندۆ ماهاسابها) ئاهەنگێکی لە شێوەی کەمپیندا رێکخست و هانی خەڵکیی دا میزی مانگا بخۆنەوە بۆ خۆپارێزیی لە پەتای کۆرۆنا.
تائێستا لە هندستان 4.6 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش تا ئەمڕۆ شەممە 46 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









