هه‌رێم و به‌غدا یه‌ك هه‌نگاو له رێككه‌وتنى كۆتاییه‌وه دوورن

شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN ـ بڕیار محەمەد
لێكتێگه‌یشتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى به رێژه‌ى 90٪ له‌سه‌ر پرسه‌كانى بودجه و مووچه ته‌واوبووه، له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی.
پاش ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه‌ى كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ئه‌نجامیدان، رۆژى پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستافى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبووه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه SNN له ئه‌ندامانى شاندنى دانووستانكارى هه‌رێم و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ریگرتوون، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى كه وه‌فدى هه‌رێم له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ى رابردوودا دروستيكردووه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه، له ئه‌نجامدا به‌ڕێژه‌ى 90٪ لێكتێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا دروستبووه له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه و پشكى كورد له بودجه و ناردنى بڕى 320 ملیار پاره‌ى مانگانه بۆ هه‌رێم، به‌شێكى به‌جێهێڵراوه بۆ لیژنه ته‌كنیكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كه‌ى رێكبكه‌ون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و له‌سه‌ر بانگهێشتى حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ى عێراقه بوو بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه هات كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









