سه‌ره‌ڕاى بڕیارى وه‌زیر، كاركردن له جووتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى ده‌ستى پێنهكردووەتەوە

وێنەی رێگەکە
SNN
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى ئاوه‌دانكرنه‌وه و نیشته‌جێبوون سه‌ردانى رێگاى كه‌لار بۆ سلێمانى كرد بریاریدا كاركردن له پڕۆژه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه، به وته‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كوردستان دواى تێپه‌ڕبوونى 10 رۆژ هێشتا كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه نابینرێت.
پڕۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى ماوه‌ى حه‌وت مانگه به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى پێشینە بۆ كۆمپانیا، كاره‌كانى وه‌ستاوه و 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دواى هه‌ڵمه‌تێكى چالاكوانانى گه‌رمیان بۆ تهواكردنى ئه‌و رێگایه، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون سه‌ردانى پڕۆژه‌كه‌ى كرد و بریاریدا كه كاركردن ده‌ستپێبكاته‌وه و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه چه‌ند ئامێرێک بینران ده‌ستیان به‌كاركردن كرد.
مه‌لا ناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له پەڕهى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوك نووسیویه‌تى؛ نزیكه‌ى 10 رۆژ به‌سه‌ر تێپەڕبوونى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون تێده‌په‌ڕێت كه بڕیاریدا كاركردن له جووتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام هیچ كارێك نابینرێت.
وتوشیهتى: “وادیاره سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌نها بۆ خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه ئه‌گه‌ر ناتوانن جووتسایده‌كه ته‌واو بكه‌ن، هیچ نه‌بێت لادانه كاتییه‌كه ته‌واو بكرێت كه هیچ مه‌رجێكى لادانى كاتى تێدا نییه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلى خه‌ڵك هه‌مووى خراپ بووه.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









