
SNN
چاوپێکەوتنی زانایاکەی چینی لە کەناڵێکی بەریتانی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک دوپاتیکردەوە: ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوی مرۆڤە و بەڵگەی زانستی پێیە کە قسەکانی پشتڕاستدەکاتەوە.
د. لی مینگیان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پرۆگرامی “لوس ویمەن”ی بەریتانی بەشێوەی ڤیدیۆچات دەرکەوت، باسی لەوەکرد: لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵی رابردوو توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی بۆی دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ەوە بڵاوبووەتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدایە.
هەروەها ئەو راپۆرتانەشی رەتکردەوە کە دەوترا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕێکی ئاژەڵی ئاوی لە ووهانەوە سەریهەڵداوە و وتی: “ڤایرۆسەکە سروشتی نییە و دروستکراوی مرۆڤە، زانیارییەکانی لەوبارەیەوە لە پزیشکە ناوخۆییەکانی و ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشی، وەرگرتووە.
ئەو پسپۆڕەی ڤایرۆس وتیشی، ساڵی رابردوو ویستوویەتی مەترسییەکانی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ئاشکرابکات بەڵام سەرپەرشتیارەکانی پێشتری لە پەیمانگای هۆنگ کۆنگ بۆ تەندروستی گشتی (تاقیگەیەکی سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانییە)، ناچاریان کردووە کە بێدەنگی هەڵبژێرێت.
ئەو پزیشکە وتیشی، مانگی نیسانی ئەمساڵ لە چینەوە بۆ ئەمریکا هەڵاتووە، ئێستا لە شوێنێکی نهێنیدا خۆی حەشارداوە لەپێناو سەلامەتی خۆیدا.
پێشتر ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی گومانیان خستەسەر زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و حکومەتی چین کە دەیانوت کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە مرۆڤ، لە بازاڕێکی شاری ووهانەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









