سه‌ردانى نه‌كردنى كازمى بۆ مه‌رزى په‌روێزخان به‌هۆى نه‌بوونى شوێنى نیشتنه‌وه‌ى هێلیکۆپتەر بووه

فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌روو ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخى به سه‌ركرده‌وه، به‌ڵام سه‌ردانى مه‌رزى پهڕوێزخانى نه‌كرد، به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى شوێنى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پێشوازى و ئاماده‌كارى بۆكراوه، به‌ڵام وه‌كو وه‌زاره‌تى دارایى ئاگاداركراونه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى تووشى كۆرۆنا بووه نه‌یتوانیوه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى بكات.
وتیشى، “به‌شێك له سه‌ردانه‌كه‌ى موسته‌فا كازمى كه په‌یوه‌ندى به ده‌روازه سنوورییهكانهوه هه‌بووه، موسته‌فا كازمى سه‌ردانى هه‌ردوو مه‌رزى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخی كرد، به‌ڵام سه‌ردانى مه‌رزى په‌روێزخانى نه‌كرد له كاتێكدا مه‌رزى په‌روێزخان قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره‌ى بازرگانى تێدایه و یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگه‌كانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سه‌ردانى نه‌كردنى مسته‌فا كازى بۆ مه‌رزى په‌روێزخان له‌به‌ر نه‌بوونى شوێنى نیشتنه‌وه‌ى هێلیکۆپتەر بووه كه مسته‌فا كازمى هه‌شت فڕۆكه‌ى له‌گه‌ڵ بووه و پێویستیان به فرۆكه‌خانه یان ناوچه‌یه‌كى كۆنكرێتى هه‌بووه وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌بوو بۆ نیشتنه‌وه‌ى كۆپتهرهكانى”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى راشیگه‌یاند، جگه له نه‌بوونى شوێنى نیشتنه‌وه‌ى فرۆكه له سنوورى گه‌رمیان، كۆبوونه‌وه‌كانى كازمى له گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى و فره‌لایه‌نى سه‌ردانه‌كه‌ى له كاتێكدا ماوه‌كه‌ى دوو ڕۆژ بوو هه‌روه‌ها كه‌مى كاتیش هۆكارێكى تر بووه.
عه لى تۆفیق به‌رێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان به snnى راگه‌یاند؛ له كاتى سه‌ردانه‌كه‌دا ئاگاداركراینه‌وه كه موسته‌فا كازمى سه‌ردانى مه‌رزى په‌روێزخان ناكات و هه‌ردوو مهزرى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ به‌سه‌رده‌كاته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ى رونكردنه‌وه‌یان پێبدرێت كه بۆچى سه‌ردانى مه‌رزه‌كه‌ى گه‌رمیان ناكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









