مامۆستایانى وانه‌بێژ داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به پێى ساڵانى خزمه‌ت

هۆلی تاقیکردنەوە
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له هه‌رێمى كوردستان 17 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژى له كه‌رتى په‌روه‌رده داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان بەشەکاندا دابمه‌زرێنن و ئەولەویەتیش بۆ ئەوانه بێت ساڵی خزمەتیان زۆرە.
له راگه‌یاندراوێكدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان کە نوێنەرایەتی زیاد لـە 17 هەزار مامۆستای وانەبێژ دەکەن، داواکارن لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کەرتی پەروەردە بەدەم داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن و داواکارییەکانیان وەك خۆی جێبەجێ بکەن لە زووترین کاتدا.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان مامۆستایانی وانەبێژ دوو داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له “دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان بەشەکاندا. ئەولەویەتیش بۆ ئەو وانەبیژانەی ساڵی خزمەتیان زۆرە. هاوكات ڕەچاو کردنی ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچوون بەو مەرجەی وانەبێژی کردبێت لەکاتی دامەزراندندا”.
ده‌سته‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، دامهرزاندیان مافی سەرەتاییانە و دەیانجار داوایان کردووە و لای هەمووان ڕوونە کە مامۆستایانی وانەبێژ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بێ دابڕان کاری خۆیان ئەنجامداوە و لەهەمان کاتیش‌دا لەوپەڕی خراپی دۆخدا ژیان دەگوزەرێنن لە هەموو ڕوویەکەوە.
مامۆستایانى وانه‌بێژى پێشتر له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندینجار خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و ناڕازهییان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت له وانه‌بێژییه‌وه دایانبمه‌زرێنێت وه‌كو مامۆستایانى هه‌میشه‌یی، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









