دایکی یەکێک لە داعشە بەریتانییەکان دەیەوێت کوڕەکەی لە پەتی سێدارە رزگار بکات

چەکدارە داعشەکان
SNN
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە دایکی یەکێک لە ئەندامانی گروپی داعش بڕیاریداوە سکاڵا لەسەر وەزارەتی ناوخۆ تۆمار بکات تا کوڕەکەی لە پەتی سێدارە لە عێراق یان ئەمریکا رزگار بکات.
کوڕی ئەو ژنە بەریتانییە ناوی (شافعی شێخ)ە کە لەگەڵ هاوڕێیەکی بەریتانی دیکەیدا بە (بیتەلز داعش) ناسرابوون، چونکە هاوڕێیەتیی جۆن ئینگلیزی-یان کردووە کاتی خۆی لە سوریا، ئەو سەربڕەی سەری ژمارەیەک بەبارمتە گیراوی لە لاشەیان جیاکردەوە.
مەها جنزولیی دایکی ئەو داعشە دەستگیر کراوە کە ئێستا لای ئەمریکییەکانە، دەڵێت: “سکاڵا لەسەر بریتی بایدڵ وەزیری ناوخۆ تۆمار دەکەم، چونکە بەنیازە داتا و زانیارییەکان بدات بە ئەمریکییەکان تا کوڕەکەمی پێ سزا بدەن”.
دادگای باڵای بەریتانیا هەفتەی رابردوو بڕیارێکی دادوەریی هەڵوەشاندەوە کە رێگر بوو لە بەردەم بەریتانیا زانیاریی کەسی بداتە ئەمریکییەکان لەبارەی ئەم دۆسیەیەوە، بۆیە دایکی شافیعی تانەی لەم بڕیارە داوە.
ئەمریکییەکان دەڵێن گەر بەڵگە سەلمێنەرەکان تا 15ی مانگی داهاتوو نەگاتە دەستیان، ئەوا دەیان گوازنەوە بۆ عێراق و لەوێ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2018 هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەم دوو چەکدارەی داعشیان دەستگیر کرد و رادەستی سوپای ئەمریکایان کردن و لەو کاتەوە واشنتن داوا دەکات لە ناو خاکی خۆی دادگاییان بکات، بەڵام بەریتانیا رازی نییە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









