كەمئەندامان لە هەولێر: چاوەڕوانی بەڵێنەکەی سەرۆکی حکومەتین کە لە مەراسیمی سوێندخواردنی دای

-SNN بڕیار محەمەد
یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناڕەزاییان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەرانیان گەیاندە سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند: “زیاتر لە یەك ساڵە ئەم كابینە نوێیە درووستبووە، بەڵام بە هەمان رێچكەی كابینەی پێشوو بەردەوامە لە برسیكردن و بێڕێزیكردن و دابیننەكردنی سەرەتایترین مافی كەمئەندامان”.
وتیشی: “رێگا نادەین لەژێر هیچ ناوێك و چاكسازییەك دەست بۆ بڕینی مووچەی كەمئەندامان ببردرێت”.

ناوبراو داوایکرد “هەرچی زووە یاسای كەمئەندامان لەلایەن حكومەتی هەریمەوە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
دەشڵێت: “پێویستە مووچەی كەمئەندامان لە كات و ساتی خۆیدا دابەش بكرێت” .

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان وتی: “زیاتر لە 25 هەزار كەمئەندام چەندین ساڵە بێبەشكراون لە مووچە، پێویستە دەرگای كەمئەندامبوونیان بۆ بكریتەوە”.
داواشیکرد هەر ماڵێکی کەمئەندام بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت لەکاێکدا کە بەرەو وەزری سەرما و زستان دەچین.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە چاوەڕوانی بەڵێنەكەی سەرۆكی حكومەتین كە لە كاتی مەراسیمی سوێندخواردنی دای بە كەمئەندامان، هیوادارین خاوەنی بەڵێنەكەی خۆی بێت”.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









