مستەفا کازمی بووە سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لەوەزیرەکانی پەسەند کران

کازمی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لەپەرلەمان
SNN
لەدانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی مستەفا کازمی پاش ئەوەی دەنگی پێویستیان هێنا، سوێندی یاساییان خوارد و بوونە وەزیر، دانیشتنەکەش هەڵگیرا و وەزارەتەکانی دەرەوە و نەوتیش دواخرا دەنگدان لەسەریان
بەشێک لەکابینەکەی مستەفا کازمی پەسەند کران بەشێک لە وەزیرە نوێیەکان سوێندی یاساییان خوارد.
جومعە عناد بۆ وەزیری بەرگری
عوسمان غانمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ
عەلی عەلاوی بۆ وەزارەتی داریی
عەدنان درجال بۆ وەزارەتی وەرزش
نازەنین وسو بۆ وەزارەتی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
خالد بەتال بۆ وەزارەتی پلاندانان
حەسەن محەمەد عەباس بۆ وەزارەتی تەندروستی
ئەرکان شەهاب بۆ وەزارەتی گواستنەوە
نەبیل عەبدولساحیب بۆ خوێندنی باڵا
ماجد مەهدی بۆ وەزارەتی کارەبا
عادل حاشووش بۆ وەزارەتی کار
عەلی حەمید بۆ وەزارەتی پەروەردە
هاوکات هاشم داود بۆ وەزارەتی رۆشنبیری رەتکرایەوە و دەنگی پێویستی نەهێنا و چوار پاڵێوراوی دیکەش بەهەمانشێوە رەتکرایەوە.
عەبدولرەحمان مستەفاش بۆ بوون بە وەزیری داد رەتکرایەوە و دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ وەزارەتەکانی دارایی و نەوت دواخرا بۆ کاتێکی دیکە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









