لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان حكومه‌ت به هۆكارى وه‌ستانى پرۆژه‌كان ده‌زانێت

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و وهبەرهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى پرۆژه‌كانى رێگاوبان و نیشته‌جێبوونى كرد له گه‌رمیان و له لێدوانێكیدا حكومه‌تى به كه‌مته‌رخه‌م و هۆكار زانى بۆ په‌ككه‌وتنى پرۆژه‌كانى ناوچه‌كه.
هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی له نزیهكهوه بینینی پرۆژه‌كانی وه‌ربه‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌دواداچوونی كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كان و نووسینی تێبینی خۆمان له‌سه‌ریان، سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان له‌سنووره‌كه كردووه كه به‌شێكیان راگیراون”.
وتیشى: “له به‌دواداچوونیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پرۆژانه‌ى راگیراون هۆكاره‌ى كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمه كه پێشینه‌ى كۆمپانیاكان ته‌رخان ناكات، هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌و تێبینی و پێشنیارانەی وه‌ریده‌گرین له‌سه‌ر پرۆژه‌كان، وه‌ك لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان ئاراسته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنیان”.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانى سنوورى گه‌رمیان پێشتر ژماره‌یه‌ك له وهربههێنهرهكانى سنووره‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه به‌هۆى پێنه‌دانى پێشینه‌كانیان 45 پرۆژه له سنوورى گه‌رمیان راگیراون و حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه ته‌نانه‌ت چه‌كیان بۆ بكات یان وه‌كو دڵخۆشكردنێك ئه‌و پاره‌یه‌ى لاى حكومه‌تە بۆیان بخاته سه‌ر ئه‌ژمارى بانكى.
له گرنگترین پرۆژه پهكکهوتووهكانى سنوورى گه‌رمیان جووتسایدكردنى رێگاى كه‌لار بۆ سلێمانى و كه‌لار بۆ كفری و نه‌خۆشخانه‌ى 100 قهرەوێڵهییه له گه‌رمیان له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى نێشته‌جێبوون.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









