دادگاى دهۆك له‌ناو زینداندا به 2 ملیۆن دینار سزاى به‌ده‌ل به‌روارى دا

به‌ده‌ل به‌روارى، چالاكوانى ده‌ستگیركراو له دهۆك | فۆتۆ: SNN
SNN ـ مەودا مستەفا
پارێزه‌ره‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌روارى، چالاكوانى زیندانیكراوى دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ دادگاى دهۆك به‌بڕى 2 ملیۆن دینار سزاى به‌سه‌ر مامۆستا به‌ده‌لدا سه‌پاند، ده‌شڵێت: “مامۆستا به‌ده‌ل به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی داواى پێشكه‌شى پارێزگاى دهۆك كردووه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان”.
به‌ده‌ل به‌روارى، مامۆستا و چالاكوان یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ناوچه‌ى بادینان، له ماوه‌ى رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانى دهۆك به تۆمه‌تى نانه‌وه‌ى پشێوى و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه، پاش ئه‌وه‌ى له‌وێ نه‌بوو له جێگه‌یه‌كى تر پاش كنه و پشكنین ده‌ستگیریان كرد.
رهڤگین كوردستانى، پارێزه‌رى به‌ده‌ل به‌روارى له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌یسه‌كه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ مامۆستا به‌ده‌ل چووه به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه له دادگاى دهۆك، دادوه‌ر به بڕى 2 ملیۆن دینار و به تاوانى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن سزاى به‌سه‌ردا سه‌پاند”.
وتیشى: “سه‌پاندنى ئه‌م سزایه له‌كاتێكدایه كه مامۆستا به‌ده‌ل داواكارى یاسایی پێشكه‌ش به پارێزگاى دهۆك كردووه بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان”.
به وته‌ى پارێزه‌ره‌كه‌ى ئه‌و چالاكوانه، “له ئێستادا مامۆستا به‌ده‌ل تۆمه‌تێكى تر‌ى له‌سه‌ر ماوه و دادگایی كردنى له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته دواخراوه بۆ 22ى ئه‌یلول، هه‌ر بۆیه تا دادگایی كردنى له زینداندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌وڵماندا به ده‌سته‌به‌رى(كه‌فاله‌ت) ئازادى بكه‌ین، به‌ڵام دادوه‌ر ئه‌وه‌شى قبوڵ نه‌كرد”.
لە ماوه‌ى رابردوودا به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان سنوورى دهۆک 13 چالاکوان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر کراون، که ناوه‌کانیان بریتیبوون له: دیفاع هه‌رکی رۆژنامه‌نووس له ئاکرێ، قه‌یدار حسێن چالاکوان له ئاکرێ، به‌ده‌ل به‌رواری چالاکوان له دهۆک، ئومێد به‌رۆشکی چالاکوان له دهۆک، ئه‌حمه‌د زاخۆیی رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، فاروق عومه‌ر رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، مێهڤان مه‌جید چالاکوان له زاخۆ، جانگیر سندی چالاکوان له زاخۆ، ئازاد مه‌حمود چالاکوان له سێمیڵ، ئه‌مجه‌د یوسف چالاکوان له شیلادزێ، مو‌سا غازی (چالاکوان له شیلادزێ، عبدوڵا عوسمان هاووڵاتى له زاخۆ، جه‌مال مشه‌ختی هاووڵاتى له زاخۆ ، هاوکات 18 شۆفێر ده‌ستگیرکران به تۆمه‌تى به‌شداریکرد له خۆپیشاندانه‌که‌ى زاخۆ، به‌شێك له‌و چالاكوان و شۆفێرانه ئازادكراون و به‌شێكیشیان ئازاد نه‌كراون تا ئێستا.
له‌دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و چالاكوانانه عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك رایگه‌یاند: “ئێمه هیچ چالاكوانێكمان ده‌ستگیر نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌كان ناوى كه‌سیان لایه با بۆمان بنێرن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









