“وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌ى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ئاماده‌یه”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
یه‌كه ژمێریاریيهكانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌ت لیستى مووچه‌یان ئاماده‌كردووه، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ده‌ڵێت: “پاره‌ى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك ئاماده‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى داراییه‌وه وه‌ریگرتوون، “لە ئێستادا لە بەشێك بانكەكانی سەربە وەزارەتی دارایی پارەی مووچەی چەند وەزارەتێك ئامادەیە و دەتوانرێت دەستبە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام تا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستی مووچەی وەزارەتەكان نەنێردرێت و فەرمان نەكرێت بە دابەشكردنی مووچە ناتوانرێت مووچە دابەشبكرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “یەكە ژمێریارییەكانی سەربە وەزارەتە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەیان ئامادەكردووه، بەڵام نازانرێت لەسەرى بنووسرێت لیستی مووچەی مانگی نیسان یان لیستی مووچەی مانگی ئاب، چونكە لە نێوان ئەو دوو مانگەدا جیاوازی لە بڕی دەرماڵە و سەرەمووچەی هەندێك لە وەزارەت و فەرمانبەراندا هەیە، بە تایبەت وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر لیستی مووچەی مانگی ئاب ئامادەبكەن دەبێت دەرماڵەی هاتووچۆی مامۆستایان نەنووسن كە بڕەكەی لە 30 هەزارەوە دەستپێدەكات تاوه‌كو 50 هەزار بە گوێرەی دووری و نزیكی شوێنی دەوامكردنی مامۆستایان دەگۆڕدرێت”.
SNN له وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ئه‌وه‌شى زانیووه، “وابڕیارە لەدوای 15ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات، لەگەڵ ئەو داهاتەی لە ناوخۆ كۆكراوەتەوە تا كۆتایی ئەم مانگە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە و ئەوەش یەكلاببێتەوە ئەم مووچه‌یه‌ى دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسانە یان ئاب”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








