بۆ یه‌كه‌مجار كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی فوتساڵی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق

سه‌لام مه‌عروف
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه كاتییه ئیش و كاره‌كان ده‌بات به‌ڕێوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی فوتساڵی یه‌كێتیه‌كه ده‌ستنیشانكرا و كوردێك بۆ یه‌كه‌مجار بووه ئه‌ندام.
سه‌لام مه‌عروف ئه‌ندامی نوێی لیژنه‌ی فوتساڵ و كه‌نار ده‌ریای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دەڵێت:” له ئێستادا ئه‌و لیژنه كاتیه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات ده‌گه‌ڕێت به دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له لیژنه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق شاره‌زان و زاڵ‌بن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا”.
روونیکردەوە:” لیژنه‌ی فوتساڵ و كه‌نار ده‌ریا ئه‌مساڵ له عێراق و ئاسیا و یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان بوون به‌یه‌ك لیژنه، جگه له سه‌رۆك و جێگری لیژنه‌كه له نۆ ئه‌ندامی تر پێكهاتووه كه ته‌نیا من كوردم، هه‌فته‌ی رابردوو دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌نده به‌شداری له دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه بكات هه‌ر له شاری به‌غدا، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی كه سوپاسی تایبه‌تی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی بكه‌م كه به‌نده‌یان ده‌ستنیشان كرد وه‌ك نوێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان و باكووری عێراق له لیژنه‌كه”.
سه‌لام ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” یه‌كه‌م كارم وه‌ك ئه‌ندامێكی كورد جارێكی‌تر زیندوو كردنه‌وه‌ی یاری فوتساڵی كوڕانی كه‌نار دهریایە به تایبه‌تی له شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانم بۆ سه‌ردانی یانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌موومان یاریه‌كه زیندوو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یانه‌كان به راستی نایه‌نه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر ئه‌م یارییه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی 10ساڵ پێش ئێستا كه یانه‌كانمان له خول ركابه‌ری نازناوه‌كه‌یان ده‌كرد”.
له هه‌رێمی كوردستان جیاواز له یاری فوتساڵی كچان كه یانه‌كانی شاری سلێمانی توانیویانه ببنه پێشه‌نگی كوردستان و عێراق، به‌ڵام هیچ گرنگییه‌ك به تیپی كوڕان نه‌دراوه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هیچ یاریزانێكی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌كرێت و یاریه‌كه به‌ره‌و نه‌مان بڕوات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









