
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
وتەبێژی رەسمیی حکومەتی عێراق دەڵێت: “سەرەداوی باشمان لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی و چالاکوانەکانی بەسرە دەستکەوتووە، دەشڵێت: “مووچەخۆران خەمی هیچیان نەبێت”.
ئەحمەد مولا تەڵاڵ ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “بودجەی 2020 بۆ ئەوە داڕێژراوە پرۆسەی خەرجی و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پێ رێکبخرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، ئاماژە بەوەشدەکات “کورتهێنان تیایدا زۆرە و پێویستیش ناکات مووچەخۆران و خانەنشینان نیگەران بن لە ئەگەری دواکەوتنی مووچەکانیان ئەوە روو نادات”.
وتیشی: “پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 جیاواز دەبێت لە سروشتی بودجەکانی پێشوو لە ساڵی 2003ەوە، ئەمجارە گۆڕانکاریی لە شێوازی خەرجی و بڕی داهاتدا دەکرێت”.
لەبارەی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەش لە کوژرانی هیشام هاشمی و چالاکوانەکانی بەسرە وتی: “بەمنزیکانە ناوی زۆر گەورە دەبیستن کە دەسی هەبووە لەو کردە تیرۆریستییانەدا و لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە رادەگەیەنرێت”.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020ی عێراقی پەسەند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی.
شەوی 6ی تەمموزی رابردوو د. هیشام ئەلهاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق لە بەغدای پایتەخت تیرۆرکرا.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









