زانکۆیەک به شێوه‌ى گرێبه‌ست ژماره‌یه‌ك هه‌لى دامه‌زراندن ده‌ڕه‌خسێنێت

زانکۆی-گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
زانكۆى گه‌رمیان بۆ به‌شه جیاجیاكانى زانكۆكه‌ى هه‌لى دامه‌زراندنى بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا ره‌خساندووه كه خاوه‌نى دكتۆرا‌و ماستهربن و به شێوه‌ى گرێبه‌ستى یه‌ك ساڵه‌یى ده‌بنه مامۆستا له زانكۆ.
ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د له راگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: زانكۆى گه‌رمیان به شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌لى دامه‌رزاندنى بۆ ژماره‌یه‌ك له كۆلێژ و به‌شه‌كانى زانکۆکە راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا بن.
وتیشى، “ئه‌و بوارانه‌ى پێویستیان پێیه‌تى بریتین له به‌ربوومى ئاژه‌ڵى، بهروومى كێڵگهیى و پسپۆڕییە كشتوكاڵیه‌كانى تر، كۆلێژى پزیشكى پشۆڕییه پزیشكى و ته‌ندروستییه‌كان، كۆلێژى پزیشكى ده‌رمانسازیی یان كیمیاى ده‌رمانسازى، كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت زمانى ئینگلیزى ئه‌ده‌ب، كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت كۆمپیوته‌ر، كۆلێژى په‌روه‌رده فیزیا.
ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د راشگه‌یاند: بۆ پێشکەشکردنی داواکارى و ناردنی سی ڤی دوا مۆڵه‌ت 20ى ئه‌یلوولى 2020ه و پێویسته داواكار ئه‌م به‌ڵگه نامانه هاوپێچى سی ڤیهكهى بكات. (دوا بڕوانامە، فەرمانی وەرگرتنی نازناوی زانستیی ئەگەرھەیبوو، فەرمانی ھاوتاکردنی بڕوانامە ئەگەرھەیبوو، داواکاری و سی ڤی و بەڵگەنامەکان دەنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected].
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لەکاتی نەبوونی پێشکەشکار بۆ ھەر یەکێك لەو پسپۆڕییانەی داویان كردووه زانكۆكه‌یان بە پسپۆڕییەکی تری نێو لیستەکە شوێنی پڕ ده‌كاته‌وه”.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









