رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات – بەحرەین و ئیسرائیل واژوو کرا

لایەنەکانی بەشدار لە گەڵاڵەکردنی پەیماننامەکە
SNN-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەریەک لە ئیمارات – بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتننامەی ئاشتیی نێوانیان واژوو کرا.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنەکەوە وتی: “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبیش دەیانەوێ هەمان هەنگاو بنێن”.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی: “ئەم رێککەوتنە دەتوانێت بۆ هەمیشە ئاستێک لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا دابنێت لەبارەی ململانێ و ناکۆکییەکانی ناوچەکەوە”.
هاوکات عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند “وڵاتەکەی بە کردەوە ئاشتی دەوێت و بە هەوڵی بەڕێز ترەمپ ئەم پرۆسەیە چووە سەر و واژوو کرا”.
رۆژی 11ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: “ئیسرائیل و بەحرەینی هاوڕێمان رێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوانیاندا واژوو دەکەن، ئەوەش دەبێتە دووەم وڵاتی عەرەبی کە لە 30 رۆژدا لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتی واژوو بکات”.
رۆژی 13ی مانگی ئابی رابردووش هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکی ئاشتییان واژوو کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









