وردەکاری پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئاشکرا دەبێت

ئیمارات و ئیسرائیل
SNN
وڵاتی ئیسرائیل و ئیمارات رۆژی سیشەممە پەیماننامەی ئاشتی لە واشنتۆن واژو دەکەن و بەمەش ئەو دوو وڵاتە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و بازرگانی و ئاشتی لە نێوانیاندا.
یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەم پەیماننامەی رێککەوتنەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئەوەیە کە چۆن هەردوو وڵات بتوانن ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دروستبکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی پێشخستن و پەرەپێدانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەن و ژیانێکی باشتر بۆ گەلانی ناوچەکە فەراهەم بکەن، ئەو تەحەدایانەشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی ئەم دوو وڵاتە دەبێتەوە تەنیا لە رێگەی گفتووگۆوە چارەسەر دەکرێت نە لە رێگەی جەنگ و دەستدرێژییەوە.
هەردوولا جەختیان لەسەر سەپاندنی ئاشتی و وەلانانی هۆکارەکانی جەنگیان کردووە، لەبری ئەوە گرنگی بە پێکەوە ژیان و لێکتێگەیشتن بدرێت، هەردوو وڵات پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن لە رووی ئاینی و کۆمەڵاتییەوە ئاشتی ئاینەکانی فەراهەم بکرێت.
ئیمارات و ئیسرائیل جەختیان لەوە کردوە کە هەردوو بیری توندڕەوی وەلا بنێن، تا منداڵەکانیان داهاتوویەکی گەشیان هەبێت.
ئەم رێککەوتنامەیە لەلایەن شێخ عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و هاریکاری نێودەوڵەتی و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە واژو کرا، ئەم رووداوە مێژووییە لە باخشەی پشتەوەی کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی 700 کەسایەتی گرنگی جیهانی ئەنجام درا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









