فراکسیۆنی یەکێتی داوای ئاشکراکردنی بکوژانی خێزانە کوردەکە دەکات

ئهو خێزانه كوردهى كه له بهغدا كوژران | فۆتۆ: SNN
SNN
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد هەرچی زووە بکەرانی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا بدۆزرێنەوە و بدرێن بە دادگا.
شەوی رابردوو پزیشکی دەرمانسازی کورد شیلان دارا رەئوف، لە شاری بەغدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڵ دایک و باوکی بە کوژراویی دۆزرانەوە.
شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی بەغدایە لەساڵی 2016ـەو دانیشتووی ئەو شارەشە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا دەڵێن: “ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە شەمشەمە کوێرەی تارمایی-ن و دەبێت دادگا سزای توندیان بدات و ئیدانەی کردەی لەمشێوەیە دەکەین”.
فراکسیۆنەکە داواشدەکات رێگە بگیرێت لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەمشێوەیە و دۆسیەی پاراستنی ژیانی هاووڵاتی سڤیل بدرێتە دەستێکی ئەمین.
بەرەبەیانی دوێنێ (سێشەممە، 15-9-2020) لە بەغدا، دارا رەئوف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغدا کوژران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









