
SNN-هەولێر
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ئاشكرای كردووە لە ئێستادا 150 بینای وەزارەتی پەروەردە لەلایەن كەسانی جۆراوجۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵانە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت ژماریەك بینای خوێندنگەیان پێویستە.
فەرمان ڕەشاد رێكخەری راپۆرتەكان لە رێكخراوی ستۆپ بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی لە ماوەی رابردوو ئەنجامانداوە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان 150 بینای وەزارەتی پەوەردە لەلایەن كەسانی جۆراو جۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە لە كاتێكدا ساڵانە وەزارەتی پەروەردە بەهۆی نەبوونی بینای خوێندن دەوامی خوێندنگەكان زیاد دەكات.
وتیشی :”جگە لەو بینایانەی وەزارەتی پەروەردە دیارە لە سنووری پارێزگای هەولێریش نەخۆشخانەیەکی منداڵان دوای ئەوەی لەسەر ئەركی حكومەت دروتسكراو دواتر رادەستی كەرتی تایبەت كراوە، هیوادارین ئەو لیژنەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران دروستی كرد دەرئەنجامی باشی هەبێت”.
SNN زۆر هەوڵیدا لێدوانی بەرپرسانی پەروەردە وەربگرێت، بەڵام هیچ كام لە ژمارەكانی وەزیر و وتەبێژ بەردەست نەبوو.
ساڵانە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن باس لەوە دەكات هەرێمی كوردستان پێویستی بە سەدان خوێندنگە هەیە كەچی خۆی 150 بینای دەستی بەسەردا گیراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









