بەریتانیا بە رێگەیەکی زیرەکانە هەڵئاوسانی سەردەمی کۆرۆنای کەمکردەوە

رێستۆرانتێک لە لەندەنی پایتەخت
SNN
بەریتانیا لە رێگەی پلانێکی وردەوە توانای هەڵئاوسان لە وڵاتەکەیدا بۆ کەمترین ئاست بێنێتە خوارەوە لەمساڵدا، ئەویش لەرێگەی کەمکردنەوەی نرخی خواردنگەکان تا هاووڵاتییان بتوانن برۆنە دەرەوەی ماڵەکانیان نان بخۆن و بەمەش دووبارە خواردنگەکان دەبووژێنەوەو دووبارە پارە لەو وڵاتە دەستاو دەست بکاتەوە.
مەکتەبی ئامارە نیشتیمانییەکانی بەریتانیا رایگەیاند: هەڵئاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، لە ڕێگەی ئەو پلانە وردەی دامانڕشتووە کاریگەری خۆی لەسەر ئابووری وڵات و هاووڵاتییان هەبووە.
پلانەکەی بەریتانیا بەمجۆرە بوو، کە لە رۆژانی سیشەممەو چوارشەممەدا، خێزانێک دەیانتوانی بڕۆنە ڕێستۆرانتێک و تەواوی ئەندامانی خێزانەکە تەنیا بە 12 دۆلار هەرچییەکان بوێت بیخۆن، بری ئەو پارەیەی کە دەمایەوە حکومەتی بەریتانیا دەیدایە ڕێستۆرانتەکە.
ئامانج لەم پلانە ئەوەبوو کە هاووڵاتییانی بەریتانی دووبارە بێنەوە دەرەوەی ماڵەکانیان، ئەو پارەیەی کە دەیاندا بە رێستۆرانتەکە وای دەکرد کە دووبارە دەستبکەنەوە بەکار و ئەو کارمەندانەی ناردوویانەتەوە ماڵەوە دووبارە دەستبکەنەوە بە کارکردن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارە هەڵگیراوەی کە هاووڵاتییان لایانبوو دووبارە لە رێستۆرانتەکاندا خەرجیان دەکرد.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی رێستۆرانتەکانی بەریتانیا داخرا، بەمەش ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کە کاریان تێدا دەکرد بێکاربوون و چوونە ماڵەوە، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر حکومەتی بەریتان دروستکرد، چونکە دەبوو مانگانە پارەی بدایە بەو کرێکارانەی کە لە ماڵەوە دانیشتبوون، بۆیە لەرێگەی ئەم پلانەوە توانی دووبارە ئەو کرێکارانە بخاتەوە سەر کارو هەڵئاوسانیش کەمبکاتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









