لیواى سێى پێشمه‌رگه نیگه‌رانن له‌وه‌ى هاوكارییه‌كه‌ى ئەمەریکایان پێ نه‌گه‌یشتووه

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به به‌هاى 250 ملیۆن دۆلار هاوكارى سه‌ربازى گه‌یانده هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، لێواى سێى هێزه‌كانى پێشمەرگە كه له ناوچه‌یه‌كى ههستیارو مه‌ترسیداردایه هیچ له‌و هاوكارییه‌یان پێنه‌دراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى نیگه‌رانییان.
فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به SNNى راگه‌یاند: له لایه‌ن هێزه‌كانى ئەمه‌ریکا هاوكارى نوێ ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا كه بریتیبوون له ئۆتۆمبیلى نوێى سه‌ربازى و گوله‌نه‌بڕ.
وتیشى، “ئه‌و هاوكارییانه دابه‌شكران به‌سه‌ر لیوای یه‌ك و دوو دواى ئه‌وانیش ئەبوایە لیوای سێى گەرمیان پڕچەك بكرێت، به‌ڵام لیواكانى 14 و 16 پڕچه‌ك كراون”.
باسیشى له‌وه‌كرد، “دواخستن یان پێنه‌دانى ئه‌و هاوكارییانه به لیواكهیان له كاتێكدایه سنووری بەرپرسیارێتی لیوای سێ سنورێکی فراوان و پر لە کێشە و گرفتە بەجۆرێك بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆیه چەکی پێشکەوتوو و ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕ زۆر پێویستە بۆ لیواى سێ”.
بۆ زانیارى زیاتر SNN په‌یوه‌ندى كرد به دلێر شوكر فه‌رمانده‌ى لیواى سێ، ناوبراو راگه‌یاند، “هیچ زانیارییه‌كه‌یان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌دراوه”.
لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سنورى نێوان كه‌لار بۆ خانه‌قین له ناوچه‌كانى دهكهو باپڵاوى و چه‌ند شوێنێكى دیكه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان جێگیربوون كه له ئێستادا له‌و ناوچانه داعش جموجۆڵ و كرده‌وه‌كانى زۆر زیادى كردووه و حكوومه‌تى عێراقیش هێزى زۆرى هێناوه‌ته ناوچه‌كه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









