بێگه‌رد تاڵه‌بانى به پرۆژه‌یه‌ك خانمانى لادێ ده‌كاته خاوه‌نى كارى خۆیان

واژووكردنى یاداشتى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم و ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان واژووى لێكتێگهیشتنێكیان كرد به مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردن و گه‌شه‌پێدانى تواناكانى خانمانى لادێ.
له‌دواى واژوو كردنى لێكتێگه‌یشتنه‌كه بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومه‌تى هەرێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “وەزارەتی كشتوكاڵ وەك دەرچەیەك بەڕووی كاركردن و هێنانە پێشەوەی تاك لەڕووی كار و وەبەرهێنان و بە پیشەسازی كردنی كشتوكاڵ به مه‌به‌ستى زیادكردنى دەستی كاری ناوخۆ، یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان واژوو كرد بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى خانمانى لادێ بكه‌ین”.
وتیشى: “مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى پرۆژه‌كه بریتیه له هاوكاریكردنى خانمانى لادێ بۆ ئه‌وه‌ى ببن به خاوه‌نى پرۆژه‌ى خۆیان”.
دواتر خانزاد محه‌مه‌د، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵاى خانمانی كوردستان وتی: “هاوكارییەكی تەواوى ئه‌م پرۆژه‌یه دەكەین بۆ ئەوەی خانمانی كوردستان لە تەواوی دێهاتەكانی كوردستان ببنە خاوەن كاری خۆیان و لەو رێگەیەشەوە بتوانن سوود بە خۆیان و خانەوادە و بواری كشتوكاڵیش بگەیەنن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








