
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات هەر هاووڵاتییەك لە مەرزی باشماخەوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان ئەو پشكنینەی كە لە ئێران بۆی كراوە كاری پێناكرێت و دەبێت لە مەرزی باشماخ پشكنینی كۆڕۆنای بۆ بكرێت كەبڕەكەی 60 هەزار دینارە، هۆكاری كارپێنەكردنی پشكنینی ئێرانیش ڕووندەكاتەوە.
هێرش عەلی، لێپرسراوی تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەو هاووڵاتیانەی كە سەردانی ئێران دەكەن و دواتر دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، ئەگەر پشكنینی ئێرانیان پێ بێت، كاری پێناكرێت و دەبێت لە مەرزی باشماخ پشكنین بكەنەوە، چونكە ئەو پشكنینانەی لە ئێران دەكرێت گومانی زۆریان لەسەرە و زۆربەی پشكنینی ساختەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناگونجێت لە هەموو دنیا ئەنجامدانی پشكنین بەلایەنی كەم زیاد لە 60 هەزار دیناری تێبچێت بەڵام لە ئێران كە بە قەیرانێكی ئابووری سەختدا تێدەپەڕێت و هاووڵاتییانی لە دۆخێكی ئابووری خراپدان پشكنینی كۆرۆنایان بە هەزار یان دوو هەزار دیناری عێراقی بۆ بكرێت.
وتیشی: چەندین حاڵەتمان تۆماركردووە كە ئەو هاووڵاتییانەی گەڕاونەتەوە و پشكنینی ئێرانیان پێبووە و گوایە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین، لێرە پشكنینیان بۆ كراوەتەوە دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
لێپرسراوی تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پشكنینەی كە لەمەرزی باشماخ بۆ هاووڵاتییانی دەكەین، منداڵی خوار تەمەنی 10 ساڵ ناگرێتەوە و هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرناگیرێت، هاوكات ئەو پشكنینانەی لە نەخۆشخانەكانی عەلی ناجی و شەهید تایەر عەلی والی بەگ لە سلێمانی دەكرێت، تەنها بۆ رۆشتن بۆن او خاكی ئێران كاری پێدەكرێت و لەكاتی گەڕانەوەیان دەبێت پشكنین بكەنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








